☀️ وەشانی دابەزیوی گرووپهێڵپ
کاتێک ڕاژەکار کێشەی هەبێت یان پێڕاگەیشتن و پارێزگاریی بەرنامەداڕێژراو لە بواری جێبەجێکردندا بێت ئەوا وەشانی دابەزیوی گرووپهێڵپ لەجیاتی وەشانی «تەواو» دەکەوێتەگەڕ.
کاتێک وەشانی دابەزیو لە گەڕدایە کۆمەڵێک فەرمان و کارایی دەکوژێنەوە:
• هەموو کردارەکانی چاتی تایبەتیی بۆتەکە
• سازدانی ڕێکخستنەکان (ڕێکبەندیکردن)
• سەرجەم ڕۆڵەکان: کارگێڕەکان/خاوێنکەران/ئازادەکان جیاواز نابن لە بەکارهێنەرانی ئاسایی
• فەرمانەکانی بەڕێوەبردنی ڕۆڵەکان (دانان و لابردنی ڕۆڵ)
• فەرمانی زانیاریدان (/info) و هۆشداریدان (/warn و هتد)
• فەرمانە تایبەتمەند و کەسییەکانی بۆتەکە
• سڕینەوەی بەرنامەڕێژکراو
• خۆلەناوبردنی پەیامەکان، سڕینەوەی تەواو (لەڕێی بۆتەکە) و هەروەها فەرمانەکانی سڕینەوی بەشەکیی چات
• پشتگیریی فەرمی لەڕێی بۆتەکە، لەجیاتی ئەوە دەکرێت گرووپە فەرمییەکانی پشتگیری بەکاربهێنرێت
• بۆ ئەو کەیسانەی سزای خۆکارا لەسەر «هۆشداری» ڕێکخرابێت لەبری ئەوە سزای «کپکردنی 10 خولەک» دەسەپێنرێت.
• بۆ ئەو کەیسانەی سزای خۆکارا لەسەر «باندکردن» ڕێکخرابێت لەبری ئەوە سزای «کپکردنی 60 خولەک» دەسەپێنرێت.
Post #20
17.8K