(بە بۆنەی هەڵبژاردنی «ئەن کارسۆن»؛ وەک براوەی خەڵاتی نوبێلـی ٢٠٢٦، لە ئەدەبیاتدا)
✍️دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس، نووسەر و لێکۆڵەر
ئەن کارسۆن (Anne Carson)، شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و مامۆستای ئەدەبی کلاسیک، یەکێکە لەو وێژەرانەی کە لە نێوان شێعر، پەخشان، فەلسەفە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا لە دانوستانی بەردەوام دایە. بەرهەمەکانی تەنیا لە ڕووی هونەرییەوە سەرنجی خوێنەر ڕاناکێشن، بەڵکوو بە قووڵی دەچنە ناو مژارەکانی خۆشەویستی، ئارەزوو، تەنیایی، ئازار و ئاڵۆزییەکانی ژیانی مرۆڤ. تایبەتمەندیی بەرچاوی نووسینەکانی، ئەوەیە کە بەردەوام گفتوگۆ لەگەڵ میراتی ئەدەبی و فیکریی یۆنانی کۆن دەکا و لە ڕێگەی خوێندنەوەیەکی نوێوە واتا و پرسیارە کۆنەکان دەخاتە بەردەم خوێنەری ئەمڕۆ.
@sirwan_weekly