✍️ بێهزاد ئه‌حمه‌دی
ئه‌م یادداشته کورته بۆی نییه گه‌ردی فه‌رامۆشی له سیمای شاعیر و نووسه‌رێکی جیددی وه‌کوو سه‌ید محه‌ممه‌دئه‌مینی به‌رزنجی (خاڵه‌مین) لابات، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا و کورت و ڕ‌ێک ده‌چێته به‌ر تیشکی ناوی نووسه‌ریکی له‌په‌راوێزا زیندووی بێ‌ده‌نگ. شاعیرێک خامه‌ڕه‌نگینی نیشتمان‌په‌روه‌ری زاهید.
“سه‌ید محه‌ممه‌دئه‌مینی به‌رزنجی” کوڕی “حاجی‌شێخ‌مسته‌فا” کوڕی “شێخ غه‌نی”، ناسراو به “خاڵه‌مین” له‌ساداتی به‌رزنجی بووه. “خاڵه‌مین” له گوندی “کۆکه”ی بۆکان چاوی به‌دونیا هه‌ڵنیاوه. دایکی “خاڵه‌مین” له تیره‌ی به‌گزاده‌ی بورهان بووه.
“خاڵه‌مین” له‌گه‌ڵ مامۆستایان «هه‌ژار» و «هێمن» و «هێدی» و «مه‌لاغه‌فوور» و «ئاوات» و «حه‌قیقی» ده‌چنه یه‌ک به‌ره و یه‌ک جیل و یه‌ک قوتابخانه و یه‌ک زمانه‌شیعری تا ڕ‌اده‌یه‌ک نزیک له‌یه‌ک و یه‌ک وه‌رزی ئه‌ده‌بیاته‌وه؛ واتا «به‌ره‌ی دووه‌می شاعیرانی قوتابخانه‌ی موکریان».
له پۆلێن‌بەندییه‌کانی مێژووی ئه‌ده‌بی‌دا له “سالم” و “نالی” و “كوردی” وه‌کوو سێ‌كوچكه‌ی بابان ناو ده‌به‌ن كه دواتر “حه‌ریق” و “ئه‌ده‌ب” و “وه‌فایی”، ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌گوازننه‌وه بۆ موكریان و هه‌ر به‌م ناوه‌یش واته “قوتابخانه‌ی موكریان” ناوزه‌د ده‌كرێ. هه‌رچه‌ن د. ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده، نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ له وتارێک‌دا له‌ژێرناوی «به‌راییه‌ک بۆ ناسینی شێوه‌شیعری موکریانی»، گێڕانه‌وه‌ی سه‌ره‌تای شێوازی موکریان بۆ “ئه‌ده‌ب” یان “وه‌فایی” به ڕ‌است نازانێت و به‌پشت‌به‌ستن به ڕ‌ای مامۆستا هێمن و جیاوازیی قۆناغه‌مێژووییه‌کان، “سه‌یفی قازی” به سه‌رقافڵه‌ی شێوازی شێوه‌شیعری موکریان ناو‌ده‌بات، به‌ڵام مه‌به‌ستی من له‌م باسه، ده‌ست‌نیشان کردنی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی قوتابخانه‌ی موکریانه که دواتر “خاڵه‌مین”یشی گرته‌وه.
وه‌ک ده‌زانین گوتاری زاڵ له جیهانی هرز و ده‌ربڕ‌ین و ئافرندانی ئه‌ده‌بی “خاڵه‌مین”دا ژانری شیعره. لێره‌دا و له باسی تاییه‌تمه‌ندییه‌کانی قۆناغی دووه‌می شیعری موكریان، “خاڵه‌مین”یش وه‌کوو یه‌کێک له شاعیرانی ئه‌و به‌ره‌یه، ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌رێتی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی و خاڵی هاوبه‌ش، بۆ وێنه: دوورکه‌وتنه‌وه له زمانی قوتابخانه‌ی بابان، ده‌غده‌غه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ۱۹۴۶ و سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدان و نسکۆی كۆماری كوردستان، گرینگی‌دان به «به‌رده‌نگ‌کردنی خه‌ڵک» و به‌هره‌وه‌رگرتنی زۆرتر له زه‌رفییه‌ته‌کانی ئه‌ده‌بی فولکلۆری کوردی و هتد.
به‌کورتی شیعری خاڵه‌مین، په‌نجه‌ریه‌ک له بۆکانه… مانگه‌شه‌وێک له شیعره و وه‌رزێک له مه‌هاباد.
آدرس کانال🔻
@sirwan_weekly