TGViewer
Channel Public Channel
شیعری کوردی ڕەسەن

شیعری کوردی ڕەسەن

@kurdish_poet

Subscribers
42
Photos
27
Videos
0
Links
0
Recent Posts 20 shown
Post #200 338
هەندێک جار!
هێندە دڵتەنگی، هەموو ئاسمانەکان
هی تۆ بێت تاقەتی فڕینت نییە!

@kurdish_poet
Post #199 412
تۆ وەک
نیشتمانی ئازاد
پڕ لە شکۆ و شادی و جوانی
من وەک خاکی داگیر کراو
پڕاوپڕم لە وێرانی!

@kurdish_poet
Post #198 373
من وا هاتووم
ڕۆحم بە پرچتا هەڵواسم!


@kurdish_poet
  • 👍 1
Post #197 364
هیچ باش نیم !
تەمی خەمی لێرە نەبوونت لێم نیشتووەو
ڕەنگی مردووی بەبەردا كردوووم!
دەبێ چۆن باش بم؟ هیچ باشنیم!
دەردە هەژاریمە تۆ هەموو شتێكم بویت
ئێستا بەدەست نەبوونیتەوە زۆر نەبوونم!


@kurdish_poet
Post #147 422
چاوی کاڵە
لێوی ئاڵە
ڕوو بە خاڵە
دوولبەرم

زوڵفی خاوە
لێم بە داوە
یارەکەی ئەغیارەکەم

چەندی بێمەیلیم دەکەی
سەد ھێندە مەفتوونم لە بۆت
جارێ ڕەحمێکت نەبوو
دەرحەق دڵەی غەمبارەکەم

بەسیە بێڕەحمی بە قوربان
پایەماڵی غەم بووم
ڕێی نەجاتیم بۆ نییە
گەر تۆ نەبی غەمخوارەکەم

ئەشکی چاوم ئەرزی داگرت
دوودی ئاھم ئاسمان
بۆیە وا ڕەش داگەڕا لەو
ئاھی ئاتەشبارەکەم

وا لە جێی نێشی خەدەنگت
تا بە ڕۆژی حەشرەوە
خوێنی لێ دەڕژێ بە دائیم
لەو دڵەی زامدارەکەم

سافییا سا حاڵ پەرێشانیم
لە غایەت دەرچووە
ڕووحەکەم ڕەحمێ بکە بەو
شین و گریە و زارەکەم


#kurdish_poet
Post #117 382
درەنگ هاتی ڕۆشتووەکەم…!

#kurdish_poet
Post #90 502
دوو هەناری نەوڕەسن، هەریەک بەیەک گوڵنارەوە
یا دوو نارنجی ڕەسیدەن لەو بەهاری پارەوە!

دوو شەمامەن دەم تەرەک، هەردوو لە یەک بوستانەوە!
یانە جووتێ گوڵبەدەم سێون، بەری یەک دارەوە!

دوو پیاڵەی زەڕنیشانن، سەر بەدوو گژنیژەوە!
یا دوو حوققەی گەوهەرن، بەندن بەدوو بزمارەوە!

نار و نارنج و شەمامە، چەندە خۆش دێنە نەزەر
هەر لە یەک شاخ و لە یەک باخ و لە یەک گوڵزارەوە

نە هەنارن، نە شەمامەن، نە بەهێن، نە سێوی کاڵ
جووتێ مەمکی ئاتەشی ڕەنگن، بەبەر دڵدارەوە

ئەی خودا، چەندە ڕەوانبەخش و لەتیف و دڵبەرن
ئەو دوو نارە نەوڕەسە، بەو سەرووی خۆشڕەفتارەوە

حاڵی زاری من لەحەسرەت ئەو دوو نارانە، دەڵێی
گینگڵی مارە، بەسەر کانوونی پشکۆی نارەوە

دڵبەرا! ڕەحمێ بکە، ئاخر هەتا کەی بەندەکەت
ڕۆژ و شەو، بێ ڕوویی تۆ؛ بەو ئاهـ و ناڵە و زارەوە

گەر لە تاڵیی شەربەتی هیجرت دەپرسی؛ بەو سەرەت
خۆزگە دەخوازم هەموو جارێ: بەژەهری مارەوە

ئەی ئەدەب، ئێستا لە هیجران، ناڵە بێ وەجهە لە لام
هەر دەبوو ئەووەڵ نەچووبایتایە ژێر ئەم بارەوە


@kurdish_poet
Post #89 385
ئازیز ، وه مەرگت دڵ نە خرۆشەن
ئارەزووی خەدەنگ پەنجەکەی تۆشەن

خەیلێوەن نامان تیرەکەت ، ئامان
نامان وە سەر وەخت ، بیمار زامان

وەختەن ساکن بۆ ، قوربان سا تیرێ
دەماخش بەرزەن ، دەخیل زنجیرێ

نەوا جە حیکمەت ، بەر بشۆ وە بەر
جار جار وە تیرێ ، دڵ نەواییش کەر

وەش وەش تای توغرای وێت بنمانە پێش
باهەر ناسۆر بۆ ، زوو نەبۆ ساڕێش


@kurdish_poet
Post #88 389
شەرت بێ گوڵی کەس نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ لە خزمەت تۆوە

#kurdish_poet
Post #85 363
دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمی تۆ
بڵێم وەک چی دەچی؟ هەر گوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسک ترە ناسک لەشی تۆ
دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێک
وتت: پێک نایە، زۆری من کەمی تۆ


#kurdish_poet
  • 👍 1
Post #84 376
دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێ هۆش و هوشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە


@kurdish_poet
Post #83 386

Forwarded from شیعری کوردی ڕەسەن

وەکو نەی کون کونە جەرگم، لەتاو هیجرانی تۆ بۆیە
بە سۆزی نەی دەسووتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم

ئەمان ئەی موتیبی مەجلیس بە حەققی تاری ڕووحانی
بەڵا بێ نەغمەکەی سازت، کە ئاوی ئاوری هیجرانە

ئەتۆ ئەی ڕووحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب
پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە

بە تیری غەمزەی بملاوێنەوە زوڵفم لە گەردەن کە
بەسەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بووم بە نیشانە

دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێ هۆش و هوشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە

هەناسەی ئاشقان با نەتگرێ، بێمروەتی تا کەی
بترسێ ئەی گوڵی نازک بەدەن، لەو بایی زریانە

ئەگەر زوڵفت وەکو من عاشقی ڕووی تۆ نییە بۆچی
سەراپا تێک چووە کەوتووە بەر پێت دەست و داوانە

وەفایی بۆ گوڵێکی سەر و باڵا شێت و شەیدایە
وەکو بولبول دەناڵێنێ، وەکو قومری غەزەلخوانە


@kurdish_poet
Post #82
Channel photo updated
Post #79 369
تەنیایی من
لە کفرێک ئەچێت
هیچکەس خۆی
ناکات بە خاوەنی

#kurdish_poet
Post #75 296
ئەو پەرچەم و ئەگریجە هەموو دوژمنی دینە
ئەو زولف و ڕووەت ئافەتی سەر ڕوویی زەمینە
عەشقت لە دڵم سابیتە، نەک عاریزە قوربان
وەک توڕڕەیی شاهان کە لەسەر ڕوویی نەجیبە
عالەم چ دەزانێ کە ئەمن کوشتەیی کێمە
لەو تیری موژەت زاهیرە دائیم کە بە خوێنە
بێعارە دڵم چەندی جەفای دەی هەقە، ئەمما
جێی ڕەحمە گوڵم چونکی ڕەقیب وا لە کەمینە
دڵ بوویتە کەباب بۆ مەزەیی دیدەیی مەستت
قوربان لەوە مەعلوومە کە لێوت نمەکینە
جانا وەرە وا غەرقەیی تۆفانی سوروشکم
بێ نووحی وەفات نابێ نەجاتم بە سەفینە
سافی کە لە خاکی دەری تۆ دوورە بە قوربان
سەگ مەرگی نەبێ، هێندە چلۆن قابیلی ژینە

@kurdish_poet
Post #74 301
چاوەکەم چاوەکانم چاوەکانی تۆی دەوێ
شەو لە تاوی چاوەکانت چاوەکانم ناخەوێ!
Older posts →

About this channel

How can I read @kurdish_poet without a Telegram account?
TGViewer shows the public web preview Telegram publishes for شیعری کوردی ڕەسەن: recent posts, photos, videos and the subscriber count, with no app, login or account.
How many subscribers does شیعری کوردی ڕەسەن have?
شیعری کوردی ڕەسەن (@kurdish_poet) has 42 subscribers on Telegram, refreshed roughly every 30 minutes.
Does شیعری کوردی ڕەسەن know I viewed it here?
No. Public channel previews carry no viewer identity, and TGViewer has no accounts or tracking of what you look up.
Threads Profile ViewerView any public Threads profile without an account.Open ThreadLook →Writing with AI? Make it sound human.Metric37 rewrites AI drafts so they read naturally. Free AI detector, 1,500 words free.Try Metric37 →