TGViewer
شیعری کوردی ڕەسەن شیعری کوردی ڕەسەن @kurdish_poet · 43 subscribers
Post #83 394

Forwarded from شیعری کوردی ڕەسەن

وەکو نەی کون کونە جەرگم، لەتاو هیجرانی تۆ بۆیە
بە سۆزی نەی دەسووتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم

ئەمان ئەی موتیبی مەجلیس بە حەققی تاری ڕووحانی
بەڵا بێ نەغمەکەی سازت، کە ئاوی ئاوری هیجرانە

ئەتۆ ئەی ڕووحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب
پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە

بە تیری غەمزەی بملاوێنەوە زوڵفم لە گەردەن کە
بەسەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بووم بە نیشانە

دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێ هۆش و هوشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە

هەناسەی ئاشقان با نەتگرێ، بێمروەتی تا کەی
بترسێ ئەی گوڵی نازک بەدەن، لەو بایی زریانە

ئەگەر زوڵفت وەکو من عاشقی ڕووی تۆ نییە بۆچی
سەراپا تێک چووە کەوتووە بەر پێت دەست و داوانە

وەفایی بۆ گوڵێکی سەر و باڵا شێت و شەیدایە
وەکو بولبول دەناڵێنێ، وەکو قومری غەزەلخوانە


@kurdish_poet
More from @kurdish_poet
  1. Jun 8, 2024هەندێک جار! هێندە دڵتەنگی، هەموو ئاسمانەکان هی تۆ بێت تاقەتی فڕینت نییە! @kurdish_poet
  2. Apr 1, 2024تۆ وەک نیشتمانی ئازاد پڕ لە شکۆ و شادی و جوانی من وەک خاکی داگیر کراو پڕاوپڕم لە وێرانی! @…
  3. Mar 28, 2024من وا هاتووم ڕۆحم بە پرچتا هەڵواسم! @kurdish_poet
  4. Mar 28, 2024هیچ باش نیم ! تەمی خەمی لێرە نەبوونت لێم نیشتووەو ڕەنگی مردووی بەبەردا كردوووم! دەبێ چۆن ب…
  5. Feb 28, 2024چاوی کاڵە لێوی ئاڵە ڕوو بە خاڵە دوولبەرم زوڵفی خاوە لێم بە داوە یارەکەی ئەغیارەکەم چەندی ب…
  6. Feb 12, 2024درەنگ هاتی ڕۆشتووەکەم…! #kurdish_poet
Threads Profile ViewerView any public Threads profile without an account.Open ThreadLook →Writing with AI? Make it sound human.Metric37 rewrites AI drafts so they read naturally. Free AI detector, 1,500 words free.Try Metric37 →