"شەوی یەڵدا"
شەوی یەڵدایە یا دەیجوورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە
لە من وەحشی ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەچکوڵاهی دیدە قوربان
چ باکم قەیسەر و فەخفوورە ئەمشەو؟
لە خەو هەڵساوە یا ئاڵۆزە چاوت؟
هەمیشە وایە یا مەخموورە ئەمشەو؟
سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
کە جێم سەردارەکەی "مەنسوور"ە ئەمشەو
موسڵمانان دەپرسن حاڵی «نالی»
لە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو
#نالی
@Eisfaa
Post #73
413

- ⚡ 1
- 👏 1