TGViewer
Channel Public Channel
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

@no_atheism_kurdi

کەناڵی فارسیی ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان:
@no_atheism

پەیوەندی لەگەڵ ئەدمین (بۆ هاوکاری دروست کردنی کاوێری ئینستاگرام):
@Noatheism_1
Subscribers
401
Photos
51
Videos
6
Links
44
Recent Posts 20 shown
Post #247 107
واتە: بۆ نموونە، ٥×٥= ٣٠!!!!!!!!!!
بۆ نموونە، دڵمان ڕۆڵی دەستیش بگێڕێت!!!!!
بۆنمونە" چاوی ئێمە ببیستێت!!!!
مثلا" هەموو بەردەکان شلە بن!!!!
و...
بەڵام وەڵامی فەلسەفی بۆ ئەو کەسەی دەڵێت کۆبوونەوەی دوو نقیضەکان قبوڵ دەکەم، چییە؟

کەسێک کە دەڵێت «ئەگەری یەکێک لە دوو نقیضەکە مەحاڵ نییە،"بەو یاسا و بنەمایەی خۆی داناوە"، لە هەمان کاتدا دەکرێت بڵێین ئەگەری کۆبوونەوەی هەردوو نقیضەکەش مەحاڵ بێت....
و بانگەشەی هەمان کەس ڕەت دەکاتەوە......

واتە ئەو کەسەی کە ئەو پشتبەستنەی هەیە و (عەقڵ) ڕەت دەکاتەوە، ئەوا بۆ قسە و بانگەشەکەی خۆیشی هیچ پشتبەستنێک نامێنێت.
واتە: چ گەرەنتییەک هەیە کە قسەکەی ئەو ڕاستە؟!!!
______________
کورتەی قسە:
خودا دانا و حکیمە، و هەموو کارەکانی بە وردی، ژیری و دروستی ئەنجام دەدرێن.
هەموو ئەو پرسیارانەی کە بێ‌باوەڕان لەم بوارەدا دەیانخەنەڕوو، کۆبوونەوەی دوو نقیضن.
و چونکە کۆبوونەوەی دوو نقیضن کردارێکی بێ‌بایەخ و هەڵەیە.

مەحاڵە پەروەردگار کارێکی بێ‌بایەخ و هەڵە ئەنجام بدات، لە ڕاستیدا ئەو کارە هەڵە و بێ‌بایەخانە شایستەی ئەوە نین کە لەلایەن پەروەردگارەوە ئەنجام بدرێن.

ئەگەر قبوڵ بکەین کە پەروەردگار دەتوانێت ئەو کارانە ئەنجام بدات، دیسان دەکەونە ناو کۆبوونەوەی دوو نقیضن.
واتە ئەم هاوکێشەیە دەبێتە ئەوەی: پەروەردگار هەم حەکیمی ڕەها و تەواو بێت و هەم حەکیمی ڕەها و تەواو نەبێت!!!!

و ئەنجام نەدانی ئەو کارانە بەهۆی بێ‌بایەخی و بێ‌ ئیعتباریی ئەو کردار و کارانەیە، نەک بەهۆی نەتوانینی پەروەردگار (فاعل).
✍️نوسینی: مراد یوسفی
📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Post #246 84
یەکێک لە هاوڕێکانمان ئەم گومانەی ئاراستە کردووە:
⬅️السلام علیکم. ئایا خودا دەتوانێت کارێک بکات کە خۆیشی نەتوانێت چاکی بکات؟ بۆ نموونە، ئایا دەتوانێت بەردێک دروست بکات کە خۆی نەتوانێت بیجوڵێنێت؟ یان ئایا دەتوانێت تۆپێکی باسکە لە ناو تۆپێکی تێنێسدا جێ بکاتەوە؟

وەڵام🌸🌸🌸🌸🌸:

لە پرسیارە زۆر باوەکان لەنێو بێ‌باوەڕان و موسوڵمانە فریودراوەکان، بابەتی توانای ڕەهای خودایە.
بۆ نموونە دەڵێن:
ئایا خودا دەتوانێت بەردێک دروست بکات کە خۆی نەتوانێت هەڵیبگرێت؟
و...
بە یارمەتیی خودا، وەڵامی ئەم پرسیارە بە زمانێکی سادە ــ بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن تێیبگەن ــ لێک دەدەینەوە.
پێش هەموو شتێک، دەبێت ئەم زاراوە فەلسەفییە بناسین و لێی تێبگەین
"""اجتماع نقیضین""""
کۆبوونەوەی دوو شت کە یەکتر ڕەت دەکەنەوە، یان کۆبوونەوەی دوو شتی دژ بە یەک لە هەمان کاتدا....

بۆ نموونە، کەسێک هەمان کات هەم مرۆڤ بێت و هەم مرۆڤ نەبێت!
-بازنەیەك چوار لای هەبێت!
-بۆنمونە" یەك ...

کۆبوونەوەی دوو نقیض لە ڕووی عەقڵییەوە بە تەواوی ڕەتکراوەتەوە.
......................و هیچ کەسێکی عاقڵ لە جیهاندا ئەوە قبوڵ ناکات.....................

ئەگەر کەسێک مرۆڤ بێت، چۆن دەتوانێت مرۆڤ نەبێت؟!
ئەگەر کەسێک مرۆڤ نییە، چۆن دەتوانێت مرۆڤ بێت؟!
بازنەیەك بەهۆی خڕبونیەوە بووە بە بازنە!!!
ئێستا ئەگەر بازنەیەك گۆشەی هەبێت، بۆچی ئیدی بازنەییە؟!
_________________

ئێستا ئاگاداربن کە هەموو ئەو پرسیارانەی کە بێ‌باوەڕان لەم بارەیەوە دەیخەنەڕوو، لە کۆتاییدا دەگەنە کۆبوونەوەی دوو نقیض....

چەند نموونە لەگەڵ یەکدا پشکنین دەکەین:

****ئایا خودا دەتوانێت بەردێک دروست بکات کە خۆی نەتوانێت هەڵیبگرێت؟

خودا توانای ڕەها و بێ‌سنوورە و دەتوانێت هەموو کارێک بکات، ئێستا ئەو کەسەی پرسیار دەکات دەڵێت:

خودا دەتوانێت هەم توانای ڕەها هەبێت و هەم توانای ڕەها نەبێت؟!!!
واتە دەتوانێت کە نەتوانێت؟!!!!
.................................بەڕاشکاوی" ئەمە کۆبوونەوەی دوو نقیض و دوو شتی دژبەیەکە.
....................................
****خوا دەتوانێت خۆی لەنێو ببیات؟
خودا بەهۆی زانست و کەمالی ڕەهایەوە ئەزەلی و ئەبەدییە؛ ئەگەر وا نەبووایە، چیتر خودا نەدەبوو.
و ئەمە پێویستییەکی پەروەردگاربوونی ئەوە.

ئێستا ئەو کەسەی پرسیار دەکات دەڵێت: خودا دەتوانێت خودا بێت و ئەزەلی و ئەبەدی بێت و خوایەتی بکات، بەڵام خۆی لەناوببات و ئەبەدی نەبێت؟!!!

واتە هەم ئەبەدی بێت و هەم ئەبەدی نەبێت؟

.............................بەڕاشکاوی" ئەمە کۆبوونەوەی دوو نقیض و دوو شتی دژبەیەکە............................

****ئایا خودا دەتوانێت خودایەک وەک خۆی دروست بکات؟

توانا و کەمالی پەروەردگار ئەوەی پێویست کردووە کە تەنها بێت و کەسێکی تر وەک ئەو نەبێت.

خودا لە لایەن هیچ کەسێکەوە دروست نەکراوە و ئەزەلی و ئەبەدییە، ئێستا ئەگەر تاکێک دروست بکات کە وەک خۆی بێت، ناتوانێت وەک خۆی بێت، چونکە خودا ئەزەلییە، بەڵام ئەو کەسە ئێستا دروست دەکرێت.

و ئەو کەسەی پرسیار دەکات دەڵێت: خودا دەتوانێت ئەزەلی بێت و ئێستا کەسێک دروست بکات، بەڵام ئەو کەسەش ئەزەلی بێت؟!

دەتوانێت هەم ئەزەلی بێت و هەم ئەزەلی نەبێت؟

............................بەڕاشکاوی" ئەمە کۆبوونەوەی دوو نقیض و دوو شتی دژبەیەکە..............................

****ئایا خودا دەتوانێت هەموو جیهان لە ناو هێلکەیەکدا کۆبکاتەوە؟
با گریمانە بکەین ڕووبەری جیهان ١٠٠ ملیۆن کیلۆمەتر دووجا بێت، و ڕووبەری هێلکەکە ١٠ سانتیمەتر دووجا بێت.

دانانی شتێک بەو قەبارەیە لە ناو ئەو قەبارەیەی باسکراو، نامومکینە، لەڕاستیدا ئەم دوو دەستەواژەیە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بەیەکەوە هەیە، واتە شتێک کە قەبارەکەی ١٠ سانتیمەتری دووجا بێت، دەتوانێت لە ناو هێلکەیەکدا جێ بگرێت، بەڵام زیاتر لەوە ناکرێت و مەحاڵە.
و ئەمەش مەحاڵە کە جیهان هەمان کات هەم گەورە بێت و هەم بچووک بێت....
...........................بەڕاشکاوی" ئەمە کۆبوونەوەی دوو نقیض و دوو شتی دژبەیەکە...............................
****و نموونەکانی تریش کە هەموویان کۆبوونەوەی دوو دژبەیەک (اجتماع النقیضین) ـن؛ لەوانەش نموونەی تۆپی تێنیس و... کە هاوڕێکەمان خستوویەتیەڕوو.

هەرکاتێک کەسێک ئەم پرسیارانەی دەخاتەڕوو، لێی بپرسن و بزانن ئایا «کۆبوونەوەی دوو نقیض» قبووڵ دەکات یان نا.

ئەگەر بڵێت من «کۆبوونەوەی نقیضەکان» قبووڵ دەکەم، بە هیچ شێوەیەک شایانی ئەوە نییە گفتوگۆی لەگەڵ بکرێت، چونکە بە دڵنیاییەوە بەڵگە بەبنەمایەکی نادروست و هەڵە دەهێنێتەوە.

ئەگەر کۆبوونەوەی نقیضەکان قبووڵ بکەین، هەموو مێژووی زانست و هەموو شتێک دەخرێتە ژێر پرسیارەوە!!!!
Post #245 65
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان ‎⁨ئیسلام ئاینی تەواوە⁩.pdf
لە سەردەمێکدا کە زۆرێک لە خەڵک بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکان و پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆجیاوە، ئەم پرسیارەیان لە مێشکدا دروست دەبێت: ئایا ئیسلام هێشتا بۆ ئەم سەردەمە گونجاوە؟ یان ئایینێکە کە تەنها بۆ سەردەمی کۆن بووە؟

کتێبی «ئیسلام ئاینی تەواوە» هەوڵێکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە گومانانە، وەڵامێک بۆ ئەوانەی پێیان وایە بە تێپەڕینی کات، ئیسلام کۆن بووە و ناتوانێت وەڵامی پێداویستییەکانی مرۆڤی ئەمڕۆ بداتەوە.

کتێبەکە ڕوون دەکاتەوە کە پێشکەوتنی سەردەم بە مانای بەسەرچوونی پەیامی ئیسلام نییە، چونکە ئیسلام تەنها بۆ سەردەمێکی تایبەت نەهاتووە، بەڵکو پەیام و ڕێنماییە بۆ مرۆڤ لە هەموو سەردەمێکدا.

هەروەها خوێنەر بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی بەدوور لە پێشوەختە حوکمدان، بیر لە بنەما و بەهاکانی ئیسلام بکاتەوە و بزانێت ئایا بەڕاستی ئیسلام ناتوانێت وەڵامی پێداویستییەکانی مرۆڤی ئەمڕۆ بداتەوە، یان ئەو گومانە تەنها لە تێنەگەیشتنێکی هەڵەوە سەرچاوەی گرتووە.

«ئیسلام ئاینی تەواوە» بانگهێشتێکە بۆ بیرکردنەوە، لێکۆڵینەوە و دووبارە سەیرکردنی ئەو بانگەشەیەی کە دەڵێت: ئیسڵام تەنها بۆ ڕابردوو بووە.
Post #244 59
‎⁨ئیسلام ئاینی تەواوە⁩.pdf2.6 MB
📚ناوی پەڕتووک: ‌‌ئیسلام ئاینی تەواوە
✍️نوسینی: محمد الٲمین بن محمد المختار الشنقیطي
📝وەرگێڕ: باوکی بەڵێن
📄ژمارەی لاپەڕە:٧٧
📤بڵاوکەرەوە: ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

🔻ڕوونکردنەوە لەبارەی کتێبەکە لە خوارەوە…
Post #243 89
بۆچی لە قورئاندا هەموو شتێک دووبارە کراوەتەوە؟ بۆ نموونە، چیرۆکی موسا چەندین جار هاتووە، هەروەها نموونەی دیکەش هەن؛ تەنانەت هەندێک ڕستەش زۆر دووبارە دەبنەوە.
ئایا نەدەکرا لەبری ئەم دووبارەکردنەوانە، خاڵ و بابەتی گرنگتری بۆ مرۆڤەکان باس بکرایە؟
وەڵامی کورت:
دووبارەبوونەوەی چیرۆکەکان لە قورئاندا دووبارەکردنەوەی بێ‌مەبەست نییە؛ بەڵکو هەر جارێک بە مەبەست و لە کۆنتێکستێکی جیاوازدا بەشێک لە پەیامەکە دەخاتەڕوو.
بۆ نموونە، چیرۆکی پێغەمبەر موسا (علیە السلام) زۆر جار لە قورئاندا هاتووە، بەڵام هەموو جارێک چیرۆکەکە بە هەمان شێوە و بە هەمان وردەکاری نەهاتووە. جارێک جەخت لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی پێغەمبە موسا و فیرعەونە، جارێک لەسەر بانگەواز و موعجیزەکان، جارێک لەسەر ترس و دڵنیایی پێغەمبەر موسا (علیە السلام)، و جارێکی تر لەسەر ئەنجامی سەرکەوتن و سزای فیرعەون.
بۆچی ئەمە گرنگە؟
١. قورئان تەنها کتێبی چیرۆک نییە، مەبەستی سەرەکی قورئان ئەوە نییە کە تەواوی مێژووی پێغەمبەر موسا (علیە السلام) بگێڕێتەوە؛ بەڵکو چیرۆکەکە وەک ئامرازێک بەکاردێنێت بۆ ڕێنمایی، پەند و چاککردنی مرۆڤ.
بۆیە هەر بەشێک لە چیرۆکەکە کە بۆ مەبەستی ئەو سورەتە پێویستە، دەهێنێت.
٢. دووبارەکردنەوە بۆ جێگیرکردنی پەیامە،
مرۆڤ زۆرجار بە یەکجار گوێگرتن شتێک لەبیر دەکات. بۆیە قورئان هەندێک بنەمای گرنگ وەک توحید، قیامەت، پەند و چاکە، خۆپاراستن لە تاوان و ئارامگرتن بە شێوەی جیاواز دووبارەدەکاتەوە.
(نمونەی هەرە بەرزی بۆ خوای گەورە)وەک مامۆستایەک کە خاڵێکی زۆر گرنگ لە وانەکەدا چەند جار بە شێوەی جیاواز دەخاتەڕوو.
٣. هەمان وشە هەموو جارێک هەمان کاریگەری نییە،
وشە یان ڕستەیەک کە لە سورەتێکدا دێت، لەگەڵ ئەو ئایەتانەی پێش و دوای خۆی، واتایەکی زۆر پەیوەندیدارتری دەبێت. بۆیە تەنانەت ئەگەر دەستەواژەکە هاوشێوە بێت، کۆنتێکستەکە جیاوازە.
٤. «نەدەکرا بابەتی گرنگتری بێت؟»
لە دیدی قورئاندا، ئەوەی بۆ ڕێنمایی مرۆڤ گرنگە، تەنها زانیارییە زانستی یان مێژووییەکان نییە. زانینی زۆر شت بە تەنیا مرۆڤ باشتر و ڕاستکارتر ناکات.
بۆیە قورئان زیاتر جەخت لەسەر ئەو شتانە دەکاتەوە کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی بۆ باوەڕ، هەڵسوکەوت، بەرپرسیارێتی و ژیانی ڕاست.
لە خودی قورئاندا ئەم بنەمایە بە ڕوونی هاتووە:
﴿وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ لِيَذَّكَّرُوا﴾
«بەڕاستی لەم قورئانەدا بە شێوەی جۆراوجۆر باسمان کردووە، بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە.»
مەبەستی دووبارەبوونەوەی چیرۆکەکان لە قورئاندا، تەنها ئەوە نییە کە هەمان ڕووداو دووبارە بگێڕدرێتەوە؛ بەڵکو چەندین مەبەستی گرنگی هەیە، لەوانە:

پەند و وانەکە جێگیر بکات
مرۆڤ بە دووبارەبوونەوە باشتر شتێک وەردەگرێت، بۆیە قورئان هەندێک وانەی بنەڕەتی چەند جار دەخاتەڕوو.

هەر جارە لایەنێکی نوێ پیشان بدات
چیرۆکی پێغەمبەر موسا (علیە السلام) لە هەموو شوێنێک بە هەمان شێوە نەهاتووە. لە شوێنێک جەخت لەسەر فیرعەونە، لە شوێنێک لەسەر ئارامگرتن و دانبەخۆداگرتنی پێغەمبەر موسا (علیە السلام)، لە شوێنێک لەسەر بانگەواز، و لە شوێنێکی تر لەسەر کۆتایی کارەکە.

دڵنیایی بە پێغەمبەر ﷺ بدات
لە کاتی سەختی و ئازاردان، گێڕانەوەی چیرۆکی پێغەمبەرانی پێشوو وەک پشتگیرییەک بۆ پێغەمبەر ﷺ بوو؛ ئەوانیش ئازاریان بینی، بەڵام سەرکەوتووبوون.

بۆ هەموو کۆمەڵ و بارودۆخێک گونجاو بێت
سوڕەتەکان لە بارودۆخی جیاوازدا دادەبەزێنران. بۆیە چیرۆکێک لە هەر سوڕەتێکدا بەو بەشەی دەهات کە پەیوەندی بە بابەتی سوڕەتەکەوە هەبوو.

ئاگادارکردنەوە و ترساندن لە دووبارەکردنەوەی هەڵەی پێشینان
قورئان بە چیرۆکی نەتەوەکانی پێشوو، ئەوە پیشان دەدات کە چۆن ڕەتکردنەوەی ڕاستی و سەرکێشی دەتوانێت مرۆڤ و کۆمەڵگە بەرەو لەناوچوون ببات.

قورئان جیاوازی نێوان ڕێگای باطل و ڕێگای ڕاست پیشان دەدەت لە چیرۆکی پێغەمبەر موسا (علیە السلام) و فیرعەوندا، بە شێوەیەکی زۆر ڕوون دوو ڕێگا دەبینین: ڕێگای پێغەمبەر موسا (علیە السلام، ڕێگەی باوەڕ، ئارامگرتن و گوێڕایەڵی، و ڕێگای فیرعەون؛ سەرکێشی، زوڵم و خۆبەزلزانین.

بۆیە دەتوانین بڵێین: قورئان چیرۆکەکان دووبارە دەکاتەوە، بەڵام مەبەستەکە دووبارەکردنەوەی چیرۆک نییە؛ مەبەست دووبارەکردنەوەی پەند و ڕێنمایییە، بە شێوەیەکی جیاواز و لە کۆنتێکستێکی جیاوازدا.

خودی قورئان دەفەرموێت:

﴿وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ﴾
«هەموو ئەو هەواڵانەی پێغەمبەران بۆت دەگێڕینەوە کە دڵت بەهێز و جێگیر بکەین.»(هود: ١٢٠)
واتە یەکێک لە مەبەستە سەرەکییەکانی گێڕانەوەی ئەم چیرۆکانە جێگیرکردنی دڵ و بەهێزکردنی مرۆڤە لەسەر ڕاستی.

✍️ نوسینی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Post #242 77
لەوکاتەدا دەبینیت کە شتە مادییەکان هەنگاو بە هەنگاو لەبەرچاوت کەم‌نرخ و کەم‌بەها دەبن.
ئەم ژیانە گەشتێکی کورتە، مرۆڤ بۆ کۆکردنەوەی سامان و ماڵی زۆرتر و هەبوون دروست نەکراوە، بەڵکو هاتووە بۆئەوەی چرایەک بێت کە ڕووناکیی خێر و زانست و هۆشیاری بڵاوبکاتەوە، کەواتە پێویستە بارە زیادەکانمان سووک بکەین، ئاراستە و ڕێڕەومان ڕاست بکەینەوە و لەبیرمان بێت:
دەوڵەمەندترین مرۆڤ ئەو کەسە نییە کە زۆرترین سامان و دارایی هەیە؛ بەڵکو ئەو کەسەیە کە دڵی بە خوا دەوڵەمەندترە، لە دڵبەستەیی بە جگە لە خوا ئازادترە، و لە ئارامی و تەندروستیی دەرووندا دەوڵەمەندترە.
خودای گەورە ئێمە و ئێوە بپارێزێت و دڵمان بە ڕازیبوون و قەناعەت پڕ بکات، و عەقڵی ئاگادار و ڕووناکمان پێ ببەخشێت.
✍️ نوسینی: دکتور عبدالکریم محمد الحسن
🔖 وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن

✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Post #241 73
چ شتێك لە ژیانماندا گۆڕاوە؟
ئەگەر چەند دەیەیەک لەمەوبەر پرسیارت لە کەسێک بکردایە، «چیت لە ژیان دەوێت؟» بە ئارامی و ڕازییەوە دەیگوت:
«پەردەپۆشکردن و پاراستنی خودا و ڕزق و ڕۆزێکی دیاریکراو و منداڵی بۆخوا صوڵحاو».
بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ هەمان پرسیار لە کەسێک بکەیت، وەڵامەکەی دڵەڕاوکێ و ئارەزووی بێکۆتایی و ململانێیەکی بەردەوام بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی لەگەڵدایە، کە تەنانەت دوای گەیشتن بەو ئامانجانەش هەر بە ناڕازیی دەیهێڵێتەوە و پێی تێرنابێت.

چ شتێك گۆڕاوە؟

کێشەی سەردەمی ئێمە «کەمی ئیمکانیات» نییە، بەڵکو «بەرزبوونەوەی ئاستی چاوەڕوانییەکانمانە» کەلتووری بەکارهێنانی نوێ توانيویەتی زۆرێک لە شتە ناپێویستەکان بکاتە پێویستییە سەرەتاییەکانمان و لە ناخماندا هەستێکی بەردەوام بە هەژاری و بێبەشبوون دروست بکات، بەشێوەیەک کە سەرەڕای ئەو هەموو نیعمەت و بەخشینانەی کە خوای گەورە پێی بەخشیوین، هێشتا خۆمان بە کەم دەست و بێبەش دەبینین.

ئەم کێشە سەرەکییە لەسەر سێ ڕاستیی بنەڕەتی دامەزراوە، کە زۆرێک لە ئێمە لێیان بێئاگاین:

١. خەیاڵی «سەکۆی زیو»، دەروونناسیی بەراوردکردن. ئێمە بەختەوەری خۆمان بەوە ناپێوین کە هەمانە، بەڵکو بەراوردی دەکەین لەگەڵ ئەو شتانەی کە کەسانی تر هەیانە، لە ڕابردوودا بازنەی بەراوردکردنمان زیاتر لە دراوسێ و خزمی و خزمەکانمان تێپەڕی نەدەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی بوار و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، نزیکەی هەموو جیهان بووەتە ژینگەی بەراوردکردنی ئێمە.
ئێمە تەنها ئەو ساتە هەڵبژێردراوانەی ژیانی کەسانی تر دەبینین، وەک گەشتەکانیان، خواردنەکانیان، سەرکەوتنەکانیان و خۆشحاڵترین و جوانترین ساتەکانی ژیانیان، پاشان بەبێ ئەوەی هەست بەوە بکەین، پشت‌پەردەی ژیانی ئاسایی و ڕۆژانەی خۆمان بەو دیمەنە هەڵبژێردراو و جوانانەی ژیانی کەسانی تر بەراورد دەکەین، لەبەر ئەوەش هەست دەکەین لە ژیاندا دواکەوتووین.
٢: گیرخواردن لە «بازنەی بێکۆتایی»
لە دەروونناسی‌دا دیاردەیەک هەیە کە دەتوانرێت ناوی «ڕاهاتنی هەنگاو بە هەنگاو و بەردەوام»ی لێ بنرێت، واتە مرۆڤ زۆر بەخێرایی بەو نیعمەت و بەهرەمەندییە نوێیانە ڕادێت، خۆشی و شەوقی سەرەتایی بەدەستهێنانیان لەناودەچێت، پاشان دووبارە چاوی دەبڕێتەوە بۆ شتێکی بەرزتر و زیاتر.
کەسێک کە بەردەوام بەدوای ڕووکەشی جوانتر، ئیمکاناتی زیاتر و سامان و دارایییەکی زۆرتردا دەگەڕێت، وەک ئەو کەسە وایە کە ئاوی دەریا دەخواتەوە؛ هەرچی زیاتر لێی بخواتەوە، تینووتر دەبێت.
خۆشبەختی تەنها لە زۆر هەبووندا نییە، بەڵکو خۆشبەختی لەوەدایە کە مرۆڤ بتوانێت لەوەی هەیەتی چێژ وەرگرێت و سوپاسی ئەو بەخشراوانە بکات کە هەیەتی.
٣: لەدەستدانی «ناوەندی ئەخلاقی»
کاتێک دڵی مرۆڤ لە پەیوەندی و دڵبەستەیی بە دواڕۆژ و هەوڵدان بۆ بەجێهێشتنی کاریگەرییەکی بەسوود و سوودبەخش بەتاڵ دەبێت، ئەوا شتە ماددییەکان هەنگاو بە هەنگاو دەبنە پێوەری بەها و نرخەکەی.
مرۆڤ لەبری ئەوەی بەندەی خوا بێت، دەگۆڕێت بۆ کەسێک کە بەردەوام دەیەوێت لە تێڕوانینی خەڵکیدا سەرکەوتوو و سەرنجڕاکێش دەربکەوێت.
لە نێوان ئازادی بەندایەتی بۆ خوا و زەلیل‌بوون لە هەوڵدانی بەردەوام بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و ستایشی خەڵک، جیاوازییەکی زۆر و دوورودرێژ هەیە.

چۆن ئەو هاوسەنگییەی لەدەستمان داوە بگەڕێنینەوە؟

ڕێگای دەرچوون لەم بازنەیە، وازهێنان لە دونیا و دوورکەوتنەوە لە ژیان نییە، بەڵکو زوهد و دونیانەویستییەکی هۆشیارانەیە، واتە دونیا لە دەستماندا بێت، بەڵام ڕێگە نەدەین لە دڵماندا جێگیر بێت و دڵمان پێوەی پەیوەست بێت.

دەتوانرێت ئەم ڕێگایە بە سێ هەنگاو دەست پێ بکرێت:

١: پەسەندکردنی پێوەر«قەناعەت و بەرەکەت»

ڕزق و ڕۆزی تەنها ژمارە و بڕێک نییە، گرنگتر لە بڕی ڕزق، ئەو کاریگەرییەیە کە ئەو ڕزقە لەسەر ئارامی دەروون، گەشەکردنی عەقڵ و بیرکردنەوەی مرۆڤ دایدەنێت.
ڕزقێکی کەم کە ئارامی و دڵنیایی لەگەڵ خۆی بێنێت، بەهادارترە لە ڕزقێکی زۆر کە دڵەڕاوکێ و نائارامی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
٢: ڕاهێنان «ڕژیمی دیجیتاڵ»
دەبێت ئەو پەنجەرە و دەروازانە دابخەین کە هەوای بەراوردکردن دەخەنە ناو دڵمانەوە.
پێویست ناکات لە هەموو وردەکارییەکانی ژیانی کەسانی بەناوبانگ، دەوڵەمەندەکان، یان تەنانەت کەسانی دەوروبەرمان ئاگادار بین، پاراستنی ئارامی و ڕازیبوونی دڵ بەهادارترە لە تێرکردنی حەزێکی کاتی بۆ زانینی ژیانی کەسانی تر.
٣: بەخشندە بین
زۆرجار چێژوەرگرتن و خاوەندارێتی‌کردن کورتخایەنە، بەڵام چێژبەخشین، بونیاتنان و کاریگەری دانان ماندووترە و ڕۆحی مرۆڤ بە مانا و مەبەست دەوڵەمەند دەکات، بەدوای بیرۆکەیەکدا بیت لە ڕێگەیەوە بتوانیت سوود بە خەڵک بگەیەنیت؛ یان زانست و زانیارییەک کە بتوانیت بڵاوی بکەیتەوە، یاخود بتوانیت پشتگیری و پاڵپشتی خێزان و خانەوادەیەك بکەیت.
Post #240 88
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان ‎⁨ئێمە_بۆ_گەیاندن_هاتوین_نەك_بۆ_جیاکردنەوە⁩.pdf
لە جیهانێکدا کە جیاوازییەکان زۆرجار دەبنەهۆی دوورکەوتنەوە، ئەم کتێبە بانگەوازێکە بۆ گەڕان بەدوای ڕاستی، بەڵگە و تێگەیشتن.
ئێمە نەهاتووین دیوارەکان بەرز بکەین، هاتووین پرد دروست بکەین.
نەهاتووین دڵەکان لێک دوور بخەینەوە، هاتووین بە وشەی ڕوون و بەڵگەی بەهێز، ڕێگای نزیکبوونەوە لە ڕاستی پیشان بدەین.
ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆئەوەی گفتوگۆ لە شوێنی ناکۆکی دابنرێت، زانست و بەڵگە لە شوێنی گومان، و تێگەیشتن لە شوێنی پێشداوەری.
چونکە ئامانجی گەیاندنی ڕاستی، جیاکردنەوەی مرۆڤەکان نییە، بەڵکو گەیاندنیانە بە یەک ڕاستی.
ئامۆژگاری هەمووان دەکەم چەندین جار و زۆر بە وردی ئەم کتێبە بخوێننەوە، چونکە بەڕاستی نوسەر ئاماژەی بە گرنگترین خاڵەکان کردووە و دەتوانیت لەگەڵ هەرجارێك خوێندنەوەیدا سودێکی نوێی لێ وەربگریت.
Post #239 81
‎⁨ئێمە_بۆ_گەیاندن_هاتوین_نەك_بۆ_جیاکردنەوە⁩.pdf1.1 MB
📚ناوی پەڕتووک: ‌‌ئێمە بۆ گەیاندن هاتوین نەك بۆ جیاکردنەوە
✍️نوسینی: مراد یوسفی
📝وەرگێڕ: باوکی بەڵێن
📄ژمارەی لاپەڕە:٩٤
📤بڵاوکەرەوە: ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

🔻ڕوونکردنەوە لەبارەی کتێبەکە لە خوارەوە…
Post #238 74
📚ناوی پەڕتووک: ‌‌ئێمە بۆ گەیاندن هاتوین نەك بۆ جیاکردنەوە
Post #237 102
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان 💢نامەیەك بۆ برای بانگخواز بابەتەکە بخوێننەوە…
💢نامەیەك بۆ برای بانگخواز

برای دڵسۆز و ماندونەناسی بانگخواز
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته!

لە سەردەمێکدا کە هەندێک لە گەنجان بە کاروباری بێسوود، یاخود فەساد و ناپاکییەوە سەرقاڵن، تۆیش کاتی بەهادار و گرانبەهات بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ئایینی تەرخان دەکەیت، ئەگەر نییەتت خاڵصانە بۆ خوا بێت و مەبەستت تەنها بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا بێت، ئەوا پاداشتێکی زۆرت دەبێت، بەڵام لەگەڵ بونی مەرجێکی دیکەش...

بۆئەوەی کردەوەیەک لەلایەن خودای گەورەوە قبوڵ بکرێت، پێویستە دوو مەرجی تێدابێت:

١: کردەوەکە بۆ خودای گەورە ئەنجام درابێت، نەك بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی یان ستایشی خەڵکی تر، یان نزیکبوونەوە لە کەسێکی جگە لە خودا.
٢: کردەوەکە بەپێی شەریعەت ئەنجام درابێت، نەك بەپێی ئارەزووی نەفس و بۆچوونی کەسی.

ئەگەر بمانەوێت لە چالاکییەکانمان لە بوارى بانگەوازدا پاداشت بەدەست بهێنین، دەبێت وریابین کە بە پێچەوانەوە ڕوونەدات و لە بری پاداشت، سزامان توش نەبێت، نکۆڵیکردن لە کارە خراپەکان ئەو مۆڵەتەمان پێ نادات کە خراپەی دیکە بڵاوبکەینەوە.
بانگەوازکردن بۆ ئاینی خودا دەبێت لەگەڵ خودی ئاینی خودادا بگونجێت، ناتوانین بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ ئاین، لەگەڵ خودی ئاین دژایەتی بکەین، بانگەوازکردن بۆ ئاین، بەهانەیەکی باش نییە بۆ بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنانی بێ‌حیجاب یان بەکارهێنانی مۆسیقا، ئەگەر کەسێک سووکایەتی بە ئاین و پێغەمبەرەکەمان (ﷺ) و گەورەکانی دیکەمان کرد، نابێت تەنانەت بە مەبەستی ڕەخنەگرتنیش ئەو سووکایەتییە بڵاو بکەیتەوە، ئایا ناترسیت لە دواڕۆژدا لە ماندووبوونی بانگەشەکەتدا هیچ پاداشتێکت دەستنەکەوێت؟
پێش ئەوەی هیچ بەهانەیەک بهێنیتەوە، ئەم چەند خاڵەش بزانە:
١: ئەگەر لە بابەتێک لە بابەتەکانی دەستنوێژ و نوێژ پرسیار بکەم، پێم دەڵێیت دەبێت پرسیار لە زانایان بکەم، کەواتە پێویستە لەم بابەتەشدا بگەڕێینەوە بۆ لای زانایان و لە خۆمانەوە فەتوا نادەین.
٢: پێش ئەوەی بڵێیت لە هەموو شوێنێک ئەم شتانە هەن، ئەوەی دەتەوێت بیڵێیت، بابەتی «گشتێتی گرفتەکانە»، بە خۆشحاڵییەوە لێرەدا شوێنی نییە و «گشتێتی گرفتەکانە» حەرام حەلال ناکات، ئەرکی ئێمە بەرەنگاربوونەوەیە، نەك لەگەڵدابوون!
٣: بەرژەوەندییەکی بچووک کە بتوانرێت بەبێ بەکارهێنانی خراپە بەدەست بێت، نابێت بە بەکارهێنانی خراپە بەدەست بهێنرێت، و هیچ فەقیهێک لەم خاڵەدا مشتومڕ ناکات، هیچ پێویستییەک نییە کە ئێمە قسە لە ترس لە خودا یان خۆشەویستی خودا بکەین و دواتریش دەنگی گیتار و مۆسیقا لێبدەین.
هیچ بابەتێک بۆ موسڵمانان لێڵ و ناڕوون نەبووە کە بەبێ نیشاندانی ژنێکی بێ‌ شەرم نەتوانین حەق بگەیەنین، بۆچی کێشەیەک چارەسەر بکەین کە هەرگیز بوونی نییە؟
٤: ئەگەر لە عیبادەتەکانی تردا شوێنکەوتووی پێغەمبەر (ﷺ) بین، بۆچی لە بانگەوازمان ڕێگای ئەو و هاوەڵەکانی نەگرینەبەر و دەمانەوێت ڕێگایەکی جیاواز بۆ خۆمان دروست بکەین؟

{ادعُ إِلىٰ سَبيلِ رَبِّكَ بِالحِكمَةِ وَالمَوعِظَةِ الحَسَنَةِ  وَجادِلهُم بِالَّتي هِيَ أَحسَنُ  إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبيلِهِ  وَهُوَ أَعلَمُ بِالمُهتَدينَ} [النحل: ١٢٥]
واته: ئەى پێغەمبەر!-صلى الله عليه وسلم-، ئەى ئیماندار! هەر بەژیرانەو نەرم و قسەى خۆش و حیکمەت و، ئامۆژگارى شیرین و جوان، خەڵک بۆ ڕێگاى پەروەردگارت بانگ بکە.

📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Post #236 77
💢نامەیەك بۆ برای بانگخواز

بابەتەکە بخوێننەوە…
Post #235 88
▪️ گەورەترین پرسیاری سەردەمی ئێمە نە کۆمۆنیزمە بەرامبەر بە تاکگەری، نە ئەورووپایە بەرامبەر بە ئەمریکا، و نە تەنانەت ڕۆژهەڵاتە بەرامبەر بە ڕۆژئاوا، بەڵکو گەورەترین پرسیار ئەوەیە: ئایا مرۆڤەکان دەتوانن ژیانێکی بێ‌خودا بگرنەبەر و بەرگەی بگرێت؟

ئایین لە فەلسەفە قووڵتر بوو، چونکە ئەو بیرۆکەیەی ڕەت دەکردەوە کە ڕەگ و ڕیشەی بەختەوەریی مرۆڤ لە زەوی بگەڕێین، ئایین هیوا و ئومێدەکانی مرۆڤ لە شوێنێک دادەنێت کە زانست و زانیاری هەرگیز ناتوانێت پێی بگات، واتە لەوپەڕی گۆڕەوە، لە ژیانی دوای مردن.

📖 ویل دورانت، دربارۀ معنای زندگی، ص٤٧.
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Post #234 108
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان ‎⁨پێنج لەنێوبەرەکان⁩.pdf
کتێبی «پێنج لەنێوبەرەکان» هەوڵێکە بۆ ناساندن و لێکدانەوەی پێنج بابەتی گرنگ و کاریگەر، کە نووسەر پێی وایە دەتوانن کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر بیرکردنەوە، ئەخلاق، بەها و بنیاتی کۆمەڵگا دابنێن.
ئەم کتێبە تەنها ناوی ئەو پێنج بابەتە ناهێنێت، بەڵکو هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی ڕوون و لێکدانەوەیی، بنەما و ڕەگ و ڕیشەی هەر یەکێکیان بخاتەڕوو؛ چۆنیەتی بڵاوبوونەوەیان باس بکات و کاریگەرییە کورتخایەن و درێژخایەنەکانیان لەسەر تاک و کۆمەڵگا بخاتە بەردەم خوێنەر.
کتێبەکە هەوڵ دەدات ئەو مەترسییە پێش ئەوەی ببێتە کێشەیەکی گەورە بخاتەڕوو؛ چونکە زۆرجار ڕەوتە فکرییەکان بە یەک هەنگاوی گەورە کۆمەڵگا ناگۆڕن، بەڵکو بە کۆمەڵێک هەنگاوی بچووک و بەردەوام دەست بە گۆڕینی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت دەکەن.
لە گرنگترین پرسیارەکانی کتێبەکە ئەمەیە:
ئایا دەزانین ئەو بیرۆکەیەی ئەمڕۆ بە شتێکی سادە سەیری دەکەین، سبەی چ کاریگەرییەکی لەسەر نەوەکانی داهاتوو دەبێت؟
Post #233 103
‎⁨پێنج لەنێوبەرەکان⁩.pdf822 KB
📚ناوی پەڕتووک: پێنج لەنێوبەرەکان
✍️نوسینی: سلمان شققي
📝وەرگێڕ: باوکی بەڵێن
📄ژمارەی لاپەڕە:٣١
📤بڵاوکەرەوە: ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

🔻ڕوونکردنەوە لەبارەی کتێبەکە لە خوارەوە…
Post #232 160
چەندین جار لە قورئاندا ( فعل ٲمر ) فەرمانی داخوازی ( قاتلوا ) بە واتای بیانكوژن هاتووە ، بۆچی ئێوەی موسوڵمان بە واتای( لەگەڵیان بجەنگن ) ڕاڤە دەكەن ؟

وەڵام : بەڵێ بێگومان ئێمەی موسوڵمان ( فعل ٲمر ) فەرمانی داخوازی( قاتلوا ) بە واتای( لەگەڵیان بجەنگن ) ڕاڤە دەكەین چونكە خودی فعلەكە هەر بەو واتایە هاتووە، بەڵام ئەو فعلەی كە واتای بیانكوژن دەبەخشێت بریتی نی یە لە فعل( قاتلوا ) بەڵكو بریتی یە لە فعل ( اقتلوا ) .
( قاتلوا ) كە ( فعل ٲمر )ی (جمع مذكر سالم)ە لە بابی ( مفاعلە ) مەصدەر و چاوگەكەی بریتی یە لە ( مقاتلة ) یاخود ( قتال ) كە بریتی یە لە ( ثلاثي مزید فیه ) .
( اقتلوا ) كە ( فعل ٲمر )ی (جمع مذكر سالم) مەصدەر و چاوگەكەی بریتی یە لە ( قتل ) كە بریتی یە لە ( ثلاثي مجرد )، بۆیە دەڵێین واتای ( قتل ) لە كوێ و واتای ( مقاتلة و قتال ) لە كوێ؟
گەشتێك بە نێو فەرهەنگ و قاموسەكاندا دەكەین بۆ ئەوەی زیاتر واتای ئەم دوو فعل و كردارەمان بۆ ڕوون ببێتەوە :
۱- لە "معجم اللغة العربیة المعاصرة" هاتووە كە :
«قاتَلَ ، یُقاتِلُ ، قِتالاً و مُقاتلەً ، فهو مُقاتِل ، والمفعول مُقاتَل
- قاتل عدوه : حاربه وعاداه» [۱]
واتا : ( لەگەڵ دوژمنەكەیدا جەنگاوە و دوژمنایەتی لەگەڵ كردووە .
2 - لە "المعجم الوسیط" دیسانەوە هەمان ئەو واتایە هاتووە كە بریتی یە لە جەنگان :
« (قاتله) : مقاتلەً و قتالاً «حاربه و دافعه» [۲]
دیسانەوە فعل ( قاتَل َ) كە (قاتلوا) بریتی یە لە (جمع مذكر سالم )ەكەی واتاكەی زیاتر ڕوون بویەوە ، بەڵام واتای ( قتَلَ )، كە ( اقتلوا ) بریتی یە لە ( فعل امر )ی ( جمع مذكر )ەكەی زۆر ڕوون و ئاشكرایە، بەڵام بۆ دڵنیایی تەواو و زیاتر لە جیاوازی نێوانیان دیسانەوە گەشتێك دەكەین بە ناو فەرهەنگ و قاموسەكانی زووبانی عەرەبیدا :
3 - لە "معجم اللغة العربیة المعاصرة" هاتووە :
«قتل یقتل قتلاً ، فهو قاتل ، و المفعول مقتول و قتیل ) .
- قتل الحیوان / قتل الشخص : أماته ، ذبحه ، أزهق روحه» [۳]
واتا : ( ئەوی كوشت ، سەری بڕی ، ڕۆحی دەركرد ) .
4 - لە "معجم لغة الفقها‌ء" [4] بۆ هەر دوو مەصدر و چاوگی ( قتال ) و ( قتل ) بە ئینگلیزی هێناویەتی :
القتال: Fighting
(جەنگان ، شەڕكردن )
القتل : killing : كوشتن .
5- تەنانەت لە فەرهەنگی معاصر فارسی-عربی جیبی دیسانەوە ( قتال ) لە بەرامبەر دەستەواژەی ( جنگ ) ( شەڕكردن ) هاتووە :
( جنگ ) : الحَرْبُ ، ج : الحُروبُ ، المَعْرَكەُ ، ج : المَعارِكُ ، النِّزاعُ ، ج : النِّزاعاتُ ، القِتالُُ ، النِّضال» [۵]
هەروەکو دەزانرێت بابی (مفاعلة) واتای هاوبەشیکردنی تێدایە و ئەو کارەی کە دەکرێت لەلایەن هەردوو لایەنەوەیە و هەردوولایان ئەنجامدەرن، بەڵام لە کوشتندا تەنها لایەنێک بکوژە و لایەنەکەی تریش کوژراوە!
پێغەمبەرﷺ سەبارەت بە کەسێک کە بەڕۆژوو دەبێت دەفەرموێت«فإن سابه أحد أو قاتَلَه، فلیقل إني امرُؤٌ صائم»
واتە: ئەگەر کەسێک جنێوی پێدا، یان شەڕی لەگەڵدا کرد، با بڵێت من بەڕۆژووم.»[6]
ئەگەر لەبری "فٳن قاتلە"(لەگەڵیدا شەڕیکرد) بەم شێوەیە وەریبگێڕین و بڵێن (ئەگەر کوشتی)، ماناکەی لەدەست دەچێت، چۆن کەسی کوژراو دەتوانێت قسە بکات!؟

🌸ئێستا لە جیاوازی ئەم دوو کردارە تێگەیشتوین.
هەركەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەك شارەزایی لە زانستی( صرف ) هەبێت، دەزانێت كاتێك ( فعل ثلاثي مجرد ) بخرێتە بابەكانی ( ثلاثي مزید ) مانایەكی تازە و نوێ دەبەخشێت كە جیاوازە لە واتای ( فعل ثلاثي مجرد )ەكە.
نسأل الله العلم النافع
📚سەرچاوەکان
[۱] : معجم اللغة العربیة المعاصرة، د أحمد مختار عبد الحمید عمر ، ج۳ ص۱۷۷۵
[۲] : المعجم الوسیط ، مجمع اللغة العربیة بالقاهرة، ج۲ ص۷۱۵
[۳] : معجم اللغةالعربیة المعاصرة ، ج۳ ص۱۷۷۴
[۴] : معجم لغة الفقها‌ء، محمد رواس قلعجی / حامد صادق قنیبی ، ص ۳۵۷
[۵] : فرهنگ معاصر فارسی-عربی جیبی ، عنایت الله فاتحی نژاد ، ص ۲۸۶
نوسینی: ب بادینی
وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Post #231 103
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان 2_5402517088214497661.pdf
ئەم کتێبە هەوڵدەدات بابەتەکە بە ڕێبازێکی ئەکادیمی و بە پشتبەستن بە سەرچاوە ڕەسەنە ئیسلامییەکان، بەڵگە مێژووییەکان و گفتوگۆی زانستی بخاتە بەر لێکۆڵینەوە، هەروەها، گرنگترین گومان و ڕەخنەکان بەشێوەیەکی بابەتی و بەڵگەمەند تاوتوێ دەکات، و هەوڵدەدات جیاوازی نێوان دەقە شەرعییەکان، پێوەرە فقهییەکان، نەریتە کۆمەڵایەتییەکان و یاسا هاوچەرخەکان ڕوون بکاتەوە.
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، سەپاندنی بۆچوونێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو بانگهێشتێکە بۆ خوێندنەوەیەکی ورد، ڕەخنەگرانە و دادپەروەرانەی بابەتەکە لە ڕووی شەرعی، مێژوویی و فکرییەوە، بۆئەوەی خوێنەر بتوانێت لەسەر بنەمای بەڵگە و لێکۆڵینەوە بگات بە ڕاستییەکان، نەك لە ڕێگەی چاولێکەری و بڕیاری پێشوەختەی دوژمنکارییانە.
Post #230 91
2_5402517088214497661.pdf2.1 MB
📚ناوی پەڕتووک: هاوسەرگیری لەگەڵ تەمەن بچوك دا
✍️ئامادەکردنی: ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
📝وەرگێڕ: باوکی بەڵێن
📄ژمارەی لاپەڕە: ٤٤
📤بڵاوکەرەوە: ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

🔻ڕوونکردنەوە لەبارەی کتێبەکە لە خوارەوە…
Post #229 117
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان ٥. پابەندبوون بە فەرمانی ژیرانەی خوای گەورە عیبادەتێکی گەورە: حیجاب تەنها پارچە قوماشێک نییە، بەڵکو گوێڕایەڵی فەرمانی خالقە، کە لە هەموو کەس باشتر دەزانێت چی بۆ دروستکراوەکانی باشە. خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت:«یَا أَیُّهَا النَّبِیُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ…
هەروەها پێغەمبەری خودا ﷺ لە فەرموودەیەکدا فەرموویەتی:
«صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا: قَوْمٌ مَعَهُمْ سِیَاطٌ کَأَذْنَابِ الْبَقَرِ یَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ، وَنِسَاءٌ کَاسِیَاتٌ عَارِیَاتٌ مَائِلَاتٌ مُمِیلَاتٌ، رُءُوسُهُنَّ کَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ، لَا یَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلَا یَجِدْنَ رِیحَهَا، وَإِنَّ رِیحَهَا لَیُوجَدُ مِنْ مَسِیرَةِ کَذَا وَکَذَا» [۱٤]
واتە: دوو کۆمەڵە مرۆڤی ئەهلی ئاگر هەن کە من نەمبینیون: کۆمەڵێکیان ئەوانەن قامچییان بەدەستەوەیە و وەکو کلکی مانگا وایە، بەهۆیەوە لە خەڵکی دەدەن و ئازاریان دەدەن، کۆمەڵی دووەمیش ئافرەتانێکن پۆشاکیان لەبەردایە بەڵام ڕووتن، بە لەنج و لارەوە ڕێدەکەن و سەرنجی خەڵکی ڕادەکێشن، پرچیان لەسەر سەریان کۆدەکەنەوە و وەکو پشتی وشتری لار وایە، ناچنە بەهەشتەوە و بۆنی بەهەشتیش ناکەن، هەرچەندە بۆنی بەهەشت ئەوەندە و ئەوەندە دەڕوات.

هاوئاهەنگی زانست و ئایین: ئەوەی جێگای سەرنجە، هەموو ئەو سوودانەی زانست کە ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە (ئاشتی دەروونی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، سەقامگیری خێزان) ڕێک هەمان حیکمەتن کە ئیسلام ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر بۆ حیجاب و باڵاپۆشی دەریبڕیبوو [١٥]. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە فەرمانەکانی ئایین بە تەواوی لەگەڵ عەقڵ و زانستدا هاوئاهەنگن.

ئەنجامی کۆتایی
حیجاب ژن لە "ئامرازێک بۆ چێژلێوەرگرتنی کەسانی تر" دەگۆڕێت بۆ "مرۆڤێکی بەڕێز و بەنرخ".
ئەمە هەڵبژاردنێکی زیرەکانەیە کە سوودی بۆ ژن و خێزانەکەی و کۆمەڵگا بە گشتی هەیە.
حیجاب و باڵاپۆشی سنووردارکردن نییە، بەڵکو پارێزگارییە و سەکۆیەکە بۆ سەرکەوتنی ڕاستەقینە.

📚سەرچاوەکان:
[۱] Fredrickson, B. L., & Roberts, T. A. (1997). “Objectification Theory: Toward Understanding Women’s Lived Experiences and Mental Health Risks.” Psychology of Women Quarterly, 21(2), 173-206.
[۲] Fiske, S. T., et al. (2009). “From Agents to Objects: Sexist Attitudes and Neural Responses to Sexualized Targets.” Journal of Cognitive Neuroscience, Princeton University.
[۳] Hudson, J. I., et al. (2007). “The Prevalence and Correlates of Eating Disorders in the WHO World Mental Health Surveys.” Biological Psychiatry, 61(3), 348-358.
[۴] United Nations Office on Drugs and Crime (2019). Global Study on Homicide: Gender-related Killing of Women and Girls.
[۵] Unkelbach, C., et al. (2008). “The Role of Clothing in Person Perception.” Social Psychology Quarterly, 71(3), 234-251.
[۶] Kant, I. (1785). Groundwork of the Metaphysics of Morals.
[۷] Trivers, R. L. (1972). “Parental Investment and Sexual Selection.” In Sexual Selection and the Descent of Man (pp. 136-179). Aldine Publishing.
[۸] OECD Family Database (2020). “Divorce Rates by Country.” Organisation for Economic Co-operation and Development.
[۹] Amato, P. R., & Keith, B. (1991). “Parental Divorce and the Well-Being of Children: A Meta-Analysis.” Journal of Marriage and Family, 53(1), 43-58.
[۱۰] Groupon (2017). “American Women Spend $3,756 Per Year on Makeup and Beauty Products.”
[۱۱] American Society of Plastic Surgeons (2019). Annual Plastic Surgery Statistics Report.
[۱۲] Today Show Survey (2017). “How Much Time Do Women Spend Getting Ready?”
[۱۳] قرآن کریم، سورة الٲحزاب، الآیة:٥۹
[۱۴] صحیح مسلم، کتاب اللباس والزینة، حدیث ۲۱۲۸
[۱۵] قرآن کریم، سورة نور، الآیة ۳۱

والحمدللّه رب العالمین

📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن

بڵاوکەرەوە: «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان»
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Post #228 109
٥. پابەندبوون بە فەرمانی ژیرانەی خوای گەورە
عیبادەتێکی گەورە: حیجاب تەنها پارچە قوماشێک نییە، بەڵکو گوێڕایەڵی فەرمانی خالقە، کە لە هەموو کەس باشتر دەزانێت چی بۆ دروستکراوەکانی باشە.
خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت:«یَا أَیُّهَا النَّبِیُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِینَ یُدْنِینَ عَلَیْهِنَّ مِن جَلَابِیبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن یُعْرَفْنَ فَلَا یُؤْذَیْنَ ۗ وَکَانَ اللَّـهُ غَفُورًا رَّحِیمًا» [۱۳]
واتە: ئەی پێغەمبەر بە ژنەکانت و کچەکانت و ژنانی ئیماندارەکان بڵێ، جلی دەرەوەیان بەسەر خۆیاندا بکێشن. ئەوەش ئەگەری ئەوە زیاترە کە ئەوان (بە ژنی پاک و خاوێن) بناسرێن و هەراسان نەکرێن. وە خوای گەورە زۆر لێبووردە و میهرەبانە.

بەردەوامی دەبێت...
Older posts →

About this channel

How can I read @no_atheism_kurdi without a Telegram account?
TGViewer shows the public web preview Telegram publishes for ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان: recent posts, photos, videos and the subscriber count, with no app, login or account.
How many subscribers does ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان have?
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان (@no_atheism_kurdi) has 401 subscribers on Telegram, refreshed roughly every 30 minutes.
Does ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان know I viewed it here?
No. Public channel previews carry no viewer identity, and TGViewer has no accounts or tracking of what you look up.
Threads Profile ViewerView any public Threads profile without an account.Open ThreadLook →Writing with AI? Make it sound human.Metric37 rewrites AI drafts so they read naturally. Free AI detector, 1,500 words free.Try Metric37 →