وانای پەی زانای، زانای پەی کەردەی
@benuriwa
Post #2174
303
Adel M 2.pdf417.2 KB
#فایلی_pdf
📖 هورمزگان لە گێڕانەوەی دەقەوە بۆ کارکردی دەق
✍️ #عادڵ_محەمەدپوور
📖 هورمزگان لە گێڕانەوەی دەقەوە بۆ کارکردی دەق
✍️ #عادڵ_محەمەدپوور
پوختە:
هۆرموزگان تێکستێکی بڕگەیی چواربەیتی گۆران (هەورامی) ە. سەرچاوەکان پێیان وایە ئەم هۆنراوەیە پەیوەندیی بە دەستپێکی شاڵاوی عەرەبەوە بۆ کوردستان هەیە و لە ئەشکەوتی هەزارمێرد دۆزراوەتەوە. ناوەرۆکی دەقەکە باس لە خاپوورکردنی پەرستگەکان، شارەکان و کوژرانی دلێرپیاوان و بە دیل گرتنی ئافرەتان و کچانی کورد دەکات و ئەمەش مشت و مڕی ناوەتەوە و لانیکەم دوو ڕوانگەی سەرەکی لێ کەوتۆتەوە. ڕوانگەی یەکەم پیێ وایە ئەم دەقە ڕەسەنە و نیشانەشناسیی زمانی و باری واتاناسیەکەی لەگەڵ پێکهاتەی شیعری کوردی گۆرانی ئەو دەمە هاوسەنگە. ڕوانگەی دووەم نەرێنی و ڕەفز کردنەوەی ڕەهایە و داوای ئەو پێستە کراوە کە لەسەری نووسراوە. نووسەری ئەم دێڕانە لە چوارچێوەی تیۆری توێژینەوەی و ئاکاری بەدواداچووندا هەم بە گێڕانەوەی ئەرێنێ و نەرێنیی سەرچاوەکان و هەمتریش بە بزاوتنی ئەو دەقە کە ئێستاکە لە مەزەندەی تاوتوێ کردندایە، پشت دەبەستێت. لە ئاخێزگە و سەرهەڵدانی مێژووی ئەدەبیاتی نەتەوەکانی تردا، دەقە سەرەتاییەکان بە تاقە بەیتێکیشەوە وەلا نەخراون...
https://t.me/horamanhistory
- ❤ 5
- 🙏 1







