📌 راهنمای ثبت نام و ارسال چکیده در سایت رویداد به زبان کردی؛ (جهت اطلاع دانشجویان بین الملل)
💢 ڕێنوێنی ناو تۆمارکردن لە دووھەمین خولی قسەکردنی زانستی STEM TALK 💢
🔹سەرەتا دەبێت بچیتە ناو سایتەکەیان و لە ڕێی بەشی ناوتۆمارکردنەوە کە لە بەشی سەرەوەی سایتەکەیە "رویداد" یەکەم ھەنگاوی ناوتۆمارکردن ئەنجام بدەیت
stemtalk2023.kums.ac.ir
🔸لە دوای ئەوەی کۆدی چالاککردنەوە وەردەگریت لە ڕێی نامەیەکەوە، دەبێت زانیارییە پێویستەکان پڕ بکەیتەوە بۆ بەدەست ھێنانی پڕۆفایلی تایبەت بە خۆت و لە دوای تەواوکردنی ئەم زانیارییانە، پانێلی بەکارھێنەری تایبەت بە خۆت لە سایت دروست بووە.
▫️ لە بەشی ناردنی مەقالە لە پانێلی بەکارھێنەری خۆتدا دەتوانیت کۆرتەیەک لەسەر بابەتەکەی خۆت بنێری، بۆ ئەنجامدانی ئەمەش سەرەتا لە دوای کلیک کردن لەسەر ئەو بەشەی باسمان کرد و پڕکردنەوەی زانیارییە پێویستەکان و تۆمارکردنیان ، لە ڕێی بەشی شێوەی مەقالە فایلی وۆردی کورتەی مەقالەکەی خۆت دەنێریت.
⚠️ ئاگاداربن لەو فایلە کورتکراوەیەی کە دەینێرن دەبێت ھەموو ئەو خاڵانەی ئاماژەی پێ کراوە لە فایلی " راھنمای نگارش چکیدە " ڕەچاو بکرێت.
🔹لە بەشی دۆخی مەقالە یان "وضعیت مقاله" لە پانێلی بەکارھێنەر زانیاری پێویست بۆ دڵنیا بوونەوە لە دروست ناردنی کورتەکە ھەیە.
🔸️دەتوانن فایلی " راھنمای نگارش چکیدە" لە ڕێگەی چانێڵی ئاگادارکردنەوە وە یان سایتی "رویداد" داببەزێنن.
⁉️ ئەگەر ڕووبەڕوی ھەر پرسیار یان بەربەستێک بوونەوە لە ڕێکاری ناوتۆمارکردن و ناردندا، دەتوانن لە ڕێی ئایدی پەیوەندییە گشتییەکانی چانێڵی "رویداد" ، ئیمەیڵەکەیان یاخود لەڕێی بەشی "پشتیبانی پنل کاربری" لە پانێڵی بەکارھێنەری خۆتان لە سایتەکە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
stemtalk2023.kums.ac.ir
stemtalk2023@gmail.com
@stemtalk2023
@KUMSUSERN
@src_kums
Post #9
1.48K