TGViewer
سیروان سیروان @sirwan_weekly · 882 subscribers
Post #998 261
‍‍ ژیاننامەی دوکتور موحەممەد خالیدی
 
بە بۆنەی نزیک بوونی چاپی کتێبی شەرحی مەسنەوی مەلا حامید بێسارانی

 
✍️نووسین: ئەمجەد ئیمام

 
خوالێخۆشبوو دوکتور موحەممەد خالیدی لە دایکبووی ساڵی ۱۳۳۷ هەتاوی، لە بنەماڵەیەکی زانستی و عیرفانیی شاری سەقزی کوردستانە.
 باوکی ناوی مامۆستا شێخ زاهید خالیدی و دایکی ناوی شەوکەت خانم بووە.
 باوک و باپیریان واتە، مامۆستا مەلا محەمەد زمزیرانی، هەر دووکیان کەسایەتی ئایینی دیار و لە زانایانی سەقز و لە پەیڕەوانی ڕێبازی عیرفانی نەقشبەندی بیارە بوون.
خوالێخۆشبوو دوکتور موحەممەد خالیدی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە زێدی خۆی سەقز تەواو کردووە و پاشان لە زانکۆی تەورێز دەستی بە خوێندنی یاسا کردووە.
 بەڵام به هۆی ئەوەی خوێندن و کارکردنی لەم بوارەدا به ململانێ له گەڵ ڕۆح و هزری خۆی دەبینی، ڕشتەی خوێندنی گۆڕی و ڕووی له ئەدەبیات کرد و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی(لیسانس) له ئەدەبیاتی فارسی و له زانکۆی تەورێز تەواو کرد و چەند ساڵێکیش وەک مامۆستای ئەدەبیات له خوێندنگاکانی شاری سەقز کاری کرد. پاشان لە هەمان زانکۆی تەورێز لە ماستێری(کارناسی باڵا) لە ئەدەبیاتی فارسیدا درێژە بە خوێندن دەدات و هاوکاتیش بانگهێشتی وانەوتنەوە و هاوکاری لە زانکۆی ئازاد مەهاباد کراوە.
بڕوانامەی ماستەرەکەی بە پێشکەشکردنی تێزەکەی لەسەر ڕاستکردنەوەی بەرگی یەکەمی شرۆڤەی مەسنەوی مەولەوی مەلا حامید بێسارانی  تەواو کرد و پاشان بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زمان و ئەدەبی فارسیدا چووە تاران و بە پلەی باڵاوە لە زانکۆی تاران دەرچووە.
شایانی باسە کە تێزی دکتۆراکەیشی، ڕاستکردنەوەی بەرگەکانی دیکەی شرۆڤەی بیسارانییە لەسەر مەسنەوی مەولەوی کە سەرپەرشتیارەکەی دوکتور مێهدی موحەقێق بووە.
خوالێخۆشبوو دکتۆر موحەممەد خالیدی دوای تەواوکردنی بڕوانامەی دکتۆرا، لە زانکۆی زەنجان وەک ئوستادی بەشی زمان و ئەدەبی فارسی دامەزرا و وانەبێژ بوو، و بۆ ماوەی چەند ساڵێک وەک بەڕێوەبەری بەشی ئەدەبی فارسی لە زانکۆی زەنجان هەڵبژێردرا و بووە سەرچاوەی زۆرێک لە خزمەتگوزارییە زانستی و پەروەردەییەکان.
دوای دەرچوون لە تاقیکردنەوەی زانکۆی تاران، گواسترایەوە بۆ ئەوێ و پاش ماوەیەکی کورت بەداخەوە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و لە تەمەنی چل ساڵی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٧٧دا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شانازی سەقز و لە نێو خەم و پەژارەی تەواوی خەڵکی سەقز و کوردستان بە خاک سپێردرا.
پاش ماوەیەک بە هەوڵی هاوکارانی پێشووی لە پەروەردە و ڕاهێنانی شاری سەقز یادێکی شایستە بۆ ناوبراو بەڕێوەچوو و شەقامێکی ئەم شارەش بە ناوی ئەو بەرێزەوە ناو نراوە.
پێویستە بگوترێ، هاوسەرە بەڕێزەکەی، خاتوو "ماری کەریمپوور"، سکرتێری خانەنشینکراوی بەشی پەروەردەی وەرزشی و یەکێک بوو لە مامۆستا خوێندەوار و بەڕێزەکانی کوردستان و بەرهەمی هاوسەرگیرییەکەی ئەوانیش دوو منداڵی خوێندەوار و زانا بوو بە ناوەکانی "نیما" و "نەوید"، کە بەرێز نەوید خالیدی خاوەنی دکتۆرای باڵای ئەندازیاری بیناسازی(فەوقە دوکترای عومران) لە وڵاتی کازاخستانە و بەرێز نیما خالیدی دکتۆرای پەرتەو پزیشکی(پرتو پزشکی)یە لە وڵاتی کەنەدا.
فەزیلەت و مەعریفە و هەڵسووکەوتی باش و خۆنەویست و ڕەوشتی بەرزی ئەخلاقی دوکتور محەمەد خالیدی قسەی بازنەکانی زانستی و ئەکادیمی بوون و هەرچەند مردنی ناوەختی ئەوان، خەسارێکی گەورە بوو بۆ فەرهەنگ و کۆمەڵگای کوردستان و سەقز، بەڵام تەمەنە کورتەکەی پڕ بوو لە خزمەتی زانستی و فەرهەنگی بەرهەمدار، لەوانەش ڕاستکردنەوەی شرۆڤەی مەلا حامید بێسارانی لەسەر مەسنەوی مەولەوی بوو، کە نەک هەر ڕزگاری کردنی ئەو بەرهەمە بە نرخە بوو لە نامۆیی و لەناوچوون، بەڵکوو بە کۆمەڵگەی ئەکادیمی، زانستی و ئەدەبی ئێرانیش ناساند. هەروەها کۆچکردوو، بەگوێرەی پێوەندی بنەماڵەکەی بۆ شێخەکانی نەقشبەندی، پێش مردنی، لە وەسیەتنامەیەکدا، کتێبە کۆنەکانی کتێبخانەی باوکی کۆچکردووی، کە کتێبی عیرفانیی، تەفسیری، فیقهی، ئیلاهیات و کتێبی دیکەی لەخۆگرتبوو، بەخشییە کتێبخانەی خانەقای شێخ نەجمەددین نەقشبەندی لە سەقز یەکێک لە کتێبەکانی ئەم کۆمەڵە بەنرخە دەستنووسی شرۆڤەی بیسارانی بوو لەسەر مەسنەوی کە لە ڕاستکردنەوەی خۆیدا و هەروەها لە دووبارە ڕاستکردنەوەی منیشدا بەکارهاتووە.

@sirwan_weekly
  • ❤ 2
More from @sirwan_weekly
  1. Oct 17, 2026🔺سیروان شمارە ۱۳۷۲ تاریخ ۲۵ مهرماه ۱۴۰۵ 🔸گزارش سیروان از وضعیت گرانی وکمبود دارو در استا…
  2. Oct 17, 2026🔺حضور مستند «زلزله بدون ریشتر» در جشنواره مورفه اوکراین 🔹مستند کوتاه «زلزله بدون ریشتر»…
  3. Oct 16, 2026پیمان اسکندری سرپرست سازمان مرکزی تعاون روستایی ایران شد 🔻با صدور حکمی از سوی غلامرضا نور…
  4. Oct 15, 2026‍‍ 🔺کردستان؛ سومین استان با بالاترین تورم نقطه‌ای در شهریور ۱۴۰۵ شیروان یاری : بر اساس آم…
  5. Oct 15, 2026داستان اتاقی که برای یک دختر ۵ ساله رنگ‌آمیزی شد تا سیاهیِ شکنجه را فراموش کند و احترام تم…
  6. Oct 15, 2026«دیوان‌سالاری همدلانه»؛ نسخه شفابخش کردستان برای ترمیم سرمایه اجتماعی در ایران 🔹چگونه اعت…
Threads Profile ViewerView any public Threads profile without an account.Open ThreadLook →Writing with AI? Make it sound human.Metric37 rewrites AI drafts so they read naturally. Free AI detector, 1,500 words free.Try Metric37 →