ڕوژی کــــــچ.
✍سەیدعەلی ئەحمەدی،بایینچۆ
کــچانی ئازیــز کــــــــوردو کوردستــان
ڕۆژتان لێ پیـرۆز ئەی خـــۆشەویستان
ڕۆژتــــان لێ پیــرۆز سەر چاوەی ژیان
پێش کەش بەئێوە دڵ و ڕۆحـو گیــان
دوو کچم هەیــــە ئـــازیزی گیــانمـــن
پاڵپشتی پشت و چـرای ژیـــــانمـــن
ئازیـــزانی دڵ غــــەزاڵـــە و شینـــــــا
خـۆشی ژیانمـن تاهــەم لەم ژینــــــا
ژۆنـــا و ڕۆژنـا نـەوەی بـــەنــــدی دڵ
گوڵاڵە سوورەی نێوو باخ وسـەر چـــڵ
خوا مەحفوزیان کات بو بابـــەو دایە
مەرگیـــان نەبینــم ڕەبــــی تــــکایە
شەو چــرای ماڵـــمن کچانی ژیــرم
هەتا هــەتایــە .هــەر هانلـــە بیـــــرم
ئازیزی دڵــن.زۆر تەسکیــــــن دەرن
شادی هێنــەرن لـــــــەماڵ لەدەرن
مەرهـەمی زامـن .کاتی ڕەنج وخەم
خودا سێبەریان لەکەس نەکات کەم
سوکنایی دڵمن کاتی دەردوو خــەم
شۆڵەی چـرایان لــەماڵ نەوێ کەم
ڕەحمیان تێکەڵ ڕەحمـــی خـودایە
ئەسوتێن وەک شەم بوبابەو ودایـــە
گیانم بەفیدای گیانتان بــێ ڕۆڵـــە
نانتان لێ نەبڕیت هـــەرگیز لــەدوڵـە
سەرو ڕۆحــۆ گیــان ئەدەم بو ئێــوە
ئەگەر لێم دووربن حـاڵـم پەشێــوە
وەسیەتم ڕوڵە بــگرن لەبـەر چـــاوو
نامۆس نەفـرۆشن قەت بو نان وئاوو
خواتان لەبیربێ هەرکات وهــــەردەم
ئاگادارتانــە ببن خـــــــــاتـــر جــەم
ڕۆژتان لێ پیـــرۆز نەجارێ سەدجار
ژین وژیانتــــان ببێ پـــــــایــــــەدار
سەبووریش بەدڵ ڕوی لــەخــودایە
مەرگتان نەبینێ هـــەتاهــــــەتایــە
Post #12839
30