🔴 کارزاری «سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام» بە پەیوەستبوونی زیندانەکانی دەرەشاری پارێزگای ئیلام و مەشگینشاری پارێزگای ئەردەبیل، بۆ ٦٦ زیندان فراوان بوو.
لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا، یادی هەموو ئەو قوتابیان، مامۆستایان، خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ بەڕێز دەگرین کە لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا لە پێناوی ئازادی و یەکسانی بۆ ئێران گیانیان بەخت کردووە؛ بە تایبەتی ئەو قوتابیانەی کە لە ڕاپەڕینی بەفرانباری ١٤٠٤دا بە دەستی حکومەتی «وڵایەتی فەقیهـ» گیانیان لەدەست دا و ئەمساڵ جێگایان لە پۆلەکانی خوێندن بەتاڵە.
حکومەتی ئێعدام لە ئێران هێشتا دەست لە کوشتار هەڵناگرێت و ڕۆژانە گیانی هاونیشتمانانمان لە سەر پەتی سێدارە دەستێنێت. ئەم حکومەتە تەنها لە مانگی خەرماناندا، گیانی لانیکەم ٧٩ کەسی، لەوانە ٦ ژن و ١٠ کەس لە هاونیشتمانانی بەلووچمان، ستاندووە. بەپێی نوێترین هەواڵەکان، بۆ خانم مەحبووبە شەعبانی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی بەفرانباری ١٤٠٤ لە زیندانی مەشهەد، حوکمی ئێعدام دەرکراوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، نزیکەی ٢٠٠ زیندانی سیاسی ـ عەقیدەتی، کە زۆرێکیان لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی سەرانسەری بەفرانباری ١٤٠٤ن، لە ژێر حوکمی ئێعدامدان. ئەم دۆخە نیشاندەری سەرکوتی ئاشکرای خەڵکی ئێرانە لەلایەن حکومەتێکی فاشیستی ئایینییەوە کە هیچ سنوورێک بۆ سەرکوت، کوشتار و ئێعدام ناناسێت.
لە بەرامبەر ئەم سەرکوتکارییانەدا، خۆڕاگریی زیندانیانی خەباتکار، ئەندامانی کارزار و پشتیوانانی لە ئێران و سەرانسەری جیهان بەردەوامە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم هەفتەیەش کۆمەڵێک لە زیندانیانی زیندانەکانی دەرەشاری پارێزگای ئیلام و مەشگینشاری پارێزگای ئەردەبیل پەیوەست بەو جووڵە ناڕەزایەتییە بوون. بە پەیوەستبوونی ئەم دوو زیندانە، ژمارەی ئەو زیندانانەی بەشداری کارزارەکەن و کۆمەڵێک لە زیندانیانیان هەموو سێشەممەیەک دەست دەدەنە مانگرتن لە خواردن، گەیشتە ٦٦ زیندان.
فراوانبوونی ئەم کارزارە و پشتیوانیکردن لێی، نیشاندەری ڕق و بێزاریی قووڵی کۆمەڵگە لە ئێعدام و هەروەها نایاسایی و نامەشروعبوونی حکومەت و دەزگای دادوەرییەکەیەتی؛ دەزگایەک کە بە یاسا دژەمرۆیی و سەدەناوەڕاستییەکان، لە بێدادگاکانی خۆیدا و بەبێ پێدانی کەمترین مافی بەرگری، حوکمی مردن دەردەکات.
ئێمە ئەندامانی کارزاری «سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام»، بە دڵسۆزییەوە سوپاسی هەموو هاوڕێ و هاونیشتمانانێک دەکەین کە لە فراوانکردنەوە و بەردەوامیی ئەم جووڵەیە و گەیاندنی دەنگی محکومان بە ئێعدام یارمەتیمان داون. بۆ ڕاگرتنی ماشێنی ئێعدام و ڕێگرتن لە کارەساتە زیاترەکان، زۆر پێویستە دەنگی «نا بۆ ئێعدام» زیاتر لە هەر کاتێکی تر بەرزتر و فراوانتر بێتەوە. دەبێت لە هەر کۆڵان و گەڕەکێک و لە هەر دەرفەتێک بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی ئەم حکومەتە سەدەناوەڕاستییە کەڵک وەربگیرێت و بۆ ڕاگرتنی دەست بدرێتە هەنگاوی کرداری.
ئەندامانی کارزاری «سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام» لە هەفتەی سەد و چلەم، سێشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥، لە ٦٦ زیندانی خوارەوە لە مانگرتن لە خواردندان:
زیندانی ئێڤین (بەشەکانی ژنان و پیاوان)، زیندانی قزڵحەسار (یەکەکانی ٢، ٣ و ٤)، زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی فەردیسی کەرەج، زیندانی تەورانی گەورە، زیندانی قەرچەک، زیندانی خوڕینی وەرامین، زیندانی چووبیندەری قەزوین، زیندانی ئەهەر، زیندانی ئەراک، زیندانی لەنگەڕوودی قوم، زیندانی خورەمئاوا، زیندانی بروجرد، زیندانی یاسوج، زیندانی ئەسەدئابادی ئیسفەهان، زیندانی دەستگەردی ئیسفەهان، زیندانی شەیبانی ئەهواز، زیندانی سپێداری ئەهواز (بەشەکانی ژنان و پیاوان)، زیندانی نیزامی شیراز، زیندانی عادڵئابادی شیراز (بەشەکانی ژنان و پیاوان)، زیندانی فیروزئابادی فارس، زیندانی دەهدەشت، زیندانی زاهدان (بەشەکانی ژنان و پیاوان)، زیندانی بەرازجان، زیندانی رامهورمز، زیندانی بەهبەهان، زیندانی بەم، زیندانی یەزد (بەشەکانی ژنان و پیاوان)، زیندانی کەهنوج، زیندانی تەبەس، زیندانی ناوەندی بیرجەند، زیندانی مەشهەد، زیندانی گورگان، زیندانی سەبزەوار، زیندانی گونبەدکاووس، زیندانی قائمشەهر، زیندانی ڕەشت (بەشەکانی پیاوان و ژنان)، زیندانی ڕوودسەر، زیندانی حەویقی تاڵش، زیندانی ئەزبەرەمی لاهیجان، زیندانی دیزڵئابادی کرماشان، زیندانی ئەردەبیل، زیندانی تەورێز، زیندانی ورمێ، زیندانی سەلماس، زیندانی خۆی، زیندانی نەغەدە، زیندانی میاندواو، زیندانی مەهاباد، زیندانی بوکان، زیندانی سەقز، زیندانی بانە، زیندانی مەریوان، زیندانی سنە، زیندانی کامیاران، زیندانی ئیلام، زیندانی کرمان، زیندانی برووجەن، زیندانی نیشابوور، زیندانی گەچساران، زیندانی نوور، زیندانی ئێرانشەهر، زیندانی بەندەرعەباس، زیندانی زیابەری سوومعەسەرا، زیندانی دەرەشار و زیندانی مەشگینشەهر.
هەفتەی سەد و چلەم
سێشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥
#کارزاری_سێشەممەکانی_نا_بۆ_ئێعدام
@No_To_Execution_Tuesdays
Post #307
325
کارزار سهشنبههای نه به اعدام Photo
- ❤ 6
- 👏 1