جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگەی حەسەکە:
📰 ئامانجمان گەڕانەوەی تەواوی ئاوارەکانی سەرێکانییە پێش هاتنی زستان
📝 سووریا — «مەحموود خەلیل» جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگەی حەسەکە، ڕایگەیاند ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ گوندەکانی خۆیان بەردەوامە و ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەم شارەش لە جێبەجێکردندایە؛ ناوبراو جەختی کردەوە کە ئامانجەکە، گەڕاندنەوەی تەواوی ئاوارەکانە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان پێش ڕەگەیشتنی زستان.
دەقی هەواڵەکە:
https://www.kurdpress.com/n/lQ1bO4Dh
Post #203131
337
