دەمێکە چێژ لە قسەکردن لەگەڵ خەڵکی نابینم، هەمووی بوە بە ڕۆتین،
کەس قسەی نوێی پێ نیە، هەمووان دووبارەن، هەموان دەزانن بڵێن دەردیان چییە!،
بابە من نامەوێ بزانم تۆ دەردت چییە،
دڵتەنگیت بۆخۆت پێشکەشت،من نامەوێ،
لای خۆم زۆۆرە، لێم زیادە،پێم بڵێ دڵخۆشیت چییە؟
باسی شتە بچوکەکانم لۆ بکە، ئەو شتانەی کە کەس سەرنجیان نادات و نایانڵێت،
لەگەڵ من ئەو شتانە بڵێ کە ناتوانیت لای کەسی دیکە بیڵێیت عەزیزەکەم.
-🖤🥀
Post #13858
2.51K