TGViewer
️️Komalamedia️ ️️Komalamedia️ @komala · 1.38K subscribers
Post #7812 174
️️Komalamedia️ Photo
🚩 پەیامی سەرەخۆشی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک حەمە مستەفا سوڵتانی

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی مستەفا سوڵتانی و خەڵکی ئازادیخوازی شاری سنە

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار بووینەوە کە کاک حەمە مستەفا سوڵتانی ڕۆژی ٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد. تەرمەکەی لە گوندی زێدی خۆی، ئاڵمانە، لە تەنیشت براکانی گیانبەختکردووی بە خاک سپێردرا.

حەمە مستەفا سوڵتانی لە ساڵانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و جێی متمانەی خەڵک بوو. هەمیشە بەرگری لەو ئامانجانە دەکرد کە براکانی گیانی خۆیان لە پێناویدا بەخت کردبوو. هەر بۆیە، هەم کۆنەپەرستانی ناوچەکە و هەم دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕق و کینەیەکی قووڵیان لێی لە دڵدا بوو. بەم هۆیەوە ساڵانێکی دوورودرێژ لە ژیانی لە تاراوگەدا بەسەر برد و چەندین جار بە بیانووی جۆراوجۆر زیندانی کرا و ئەشکەنجە درا. لەگەڵ ئەوەشدا، تا دوایین ساتی ژیانی بە ئامانجەکانی بنەماڵە تێکۆشەر و سەربەرزەکەی و بە ڕێبازی کاک فوئاد و براکانی دیکەی گیانبەختکردووی، ماجید، ئەمجەد ، ئه مین و حوسێن، وەفادار مایەوە.

کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە هەموو ئەندامانی بنەماڵەی مستەفا سوڵتانی و لە خەڵکی سنە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانێت.

یادی به رز و به ریز بێت.

کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە
(ريکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران)

٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦
More from @komala
  1. Oct 1, 2026#وتاری_ڕۆژ بەساڵاچوون لە سایەی هەژاریدا دۆخی بەساڵاچووان و خانەنشینان لە ئێران، بە بۆنەی ڕ…
  2. Oct 1, 2026#سخن_روز سالمندی در سایهٔ فقر حال و روز سالمندان و بازنشستگان در ایران، به مناسبت روز جهان…
  3. Oct 1, 2026🚩 شماره ٢٠ «جهان امروز» (دوره دوم) نشریه سیاسی حزب کمونیست ایران منتشر شد. برای دانلود آن…
  4. Sep 30, 2026#وتاری_ڕۆژ کارنامەی خوێناویی لەسێدارەدانە سیاسییەکان و ئەرکی ئێمە تەنها لە مانگی خەرمانانی…
  5. Sep 30, 2026#سخن_روز کارنامه خونین اعدام‌های سیاسی و وظیفه ما تنها در شهریورماه امسال دست‌کم ۷۹ نفر در…
  6. Sep 29, 2026photo post
Threads Profile ViewerView any public Threads profile without an account.Open ThreadLook →Writing with AI? Make it sound human.Metric37 rewrites AI drafts so they read naturally. Free AI detector, 1,500 words free.Try Metric37 →