Post #27231
3.49K
Channel ✦ Verified Channel
نو نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
@iraqipmokurdish
کەناڵی فەرمی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز عەلی فالح زەیدی.
- Subscribers
- 2.9K
- Photos
- 20.3K
- Videos
- 26
- Links
- 262
Recent Posts 10 shown
Post #27223
3.31K
Post #27220
3.25K
Post #27219
2.58K
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز عەلی فالح زەیدی، سەرۆکایەتی بیستەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەکات
..............
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز عەلی فالح زەیدی، ئێوارەی دوێنێ شەممە، سەرۆکایەتی بیستەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، کە تێیدا تاوتوێی پێشهاتە گشتییەکانی وڵات کرا و ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ خرانە بەرباس، جگە لە خستنەڕووی ئەو بابەتانەی کە لە خشتەی کارەکاندا هەن و دەرکردنی بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە.
ببە بۆنەی (ڕۆژانی سەروەری) کۆماری عێراقەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت، لە ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئەیلوولەوە تاوەکو ڕۆژی شەممە 3ی تشرینی یەکەمی داهاتوو و ڕۆژی یەکشەممە 4ی تشرینی یەکەم دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
بۆ ئامادەکاری پێداویستییەکانی تاقیکردنەوە گشتی و قوتابخانەکان، ئەنجومەنەکە دەنگیدا لەسەر بەدەرکردنی وەزارەتی پەروەردە لە شێوازەکانی گرێبەستکردن کە لە ماددەی (6)ی ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە گشتییەکان (ژمارە 1ی ساڵی 2025) هاتووه، تەنها بۆ یەکجار.
ئەنجومەنەکە دەسەڵاتی دایە ئەمینداری بەغدا، یان کەسێکی دەسەڵات پێدراو لە باتی، بۆ دانوستان و واژۆکردن لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەخشینی ئامادەکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییە یەکخراوەکان و ڕووبارە تەندروستەکان و وەزارەتی دەرەوەش بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی پێویست ئامادە بکات و بەرزی بکاتەوە بۆ ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی بەدەستهێنانی واژۆی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
هەروەها ئەنجومەنەکە خاوەنی ئەو دوکانانەی کە لەسەر موڵکی ژمارە (4 ساری کەهیە / بازاڕی زێڕ / پارێزگای کەرکووک) دروستکراون، بەدەرکرد لەگەڵ گرێبەستکردنی بە کرێی نوێ و هێشتنەوەی دۆخەکە بەو مەرجەی کە ڕاگەیاندن و ڕێکارەکانی مەزايدەی ئاشکرا نەبێت، پشت بە بڕگەکانی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت ژمارە (21ی ساڵی 2013)ی هەموارکراو دەبەستێت.
ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەموارکردنەوەی بڕگەی (پێنجەم) لە بڕیاری (ژمارە 23150ی ساڵی 2023) تایبەت بە کڕینی ئەو زەوییانەی کە دەروازە سنوورییە وشکانییەکانی لەسەر دروستکراون بەپێی یاسا و بە بێ بەرامبەر، و گواستنەوەی خاوەندارێتی یەکێک لە پارچە زەوییەکان لە پارێزگای نەینەوا لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ دەستەکە بە بێ بەرامبەر بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەکان لەو پارێزگایەی کە ئاماژەی پێکرا، بەپێی پێداویستییەکان و ڕێنماییەکانی خستنەڕووی پڕۆژەکان.
لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستیدا، ئەنجومەنەکە دەنگیدا لەسەر زیادکردنی بڕی یەدەگ بۆ پڕۆژەی (نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ابن سینا / بەغدا)، و کەمکردنەوەی تێچووی گشتی پڕۆژەکە.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر ئەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری بڕیارێک دەرکات بۆ هەموارکردنەوەی ئەو بڕە پارانەی کە لە یاسای رسوومات دادوەریدا هاتوون بەپێی پێشنیاری لێژنەی فەرمانی دیوانی (ژمارە 87ی ساڵی 2025)، و هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەن ژمارە (230145 ق)ی ساڵی 2023 بە زیادکردنی دەستەواژەی (زیاتر نەبێت) لە پێش هەر بڕە سزایەک کە تێیدا هاتووە و هەموارکردنەوەی بڕی سزاکان.
ئەنجومەنەکە بە ڕەزامەندی دەنگیدا لەسەر ڕاگەیاندنی کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی خزمەتی فیدراڵی و جێگرەکەی (خولی دووەم) لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بینراو و بیستراو لە (15ی تشرینی یەکەمی 2026)ەوە، لەو شوێنەی کە لێژنەکە دواتر دیاری دەکات، و دیاریکردنی کاتێک کە لە مانگێکی کار زیاتر نەبێت وەک زۆرترین ماوە لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنەوە بۆ وەرگرتنی ئەو داواکارییانەی کە پێشکەش دەکرێن، پشت بە بڕگەکانی یاسای ئەنجومەنی گشتی خزمەتی فیدراڵی ژمارە (4ی ساڵی 2009)ی هەموارکراو دەبەستێت، و پێکهێنانی لێژنەیەک کە تایبەت بێت بە وەرگرتنی داواکارییەکانی خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی (خولی دووەم)، بەپێی ئەوەی لە بڕگەی (2)ی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (ژمارە 24160ی ساڵی 2024)دا هاتووە.
•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
27ی ئەیلولی 2026

Post #27218
1.18K
Post #27217
1.14K
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت، لە ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئەیلوولەوە تاوەکو ڕۆژی شەممە 3ی تشرینی یەکەمی داهاتوو، بە بۆنەی یادکردنەوەی (ڕۆژانی سەروەریی) کۆماری عێراقەوە.
•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
26ی ئەیلولی 2026

Post #27216
990
Post #27215
1.46K
ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز عەلی فالح زەیدی ئەنجام دەدات.
•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
26ی ئەیلولی 2026
•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
26ی ئەیلولی 2026
Post #27214
1.35K
ڕاگەیەندراو
•••••
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕێکارانەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گرتوویەتییە بەر سەبارەت بە گەشتەکانی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی ئێران بۆ فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی ناوچەکە، لەوانەش فڕۆکەخانەکانی عێراق،
حکومەتی عێراق گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دەکات بۆ بەدەرکردنی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لەم ڕێکارانە، بە مەبەستی ڕێگەدان بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، لەبەر هۆکاری مرۆیی کە پەیوەستن بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، خوێندن، سەردانە ئایینی و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانی مەدەنی.
هاوکات حکومەتی عێراق کار بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە دەکات و جەخت دەکاتەوە لەوەی کە بەردەوامیی قەیرانەکان دیمەنەکە ئاڵۆزتر دەکات و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پەنا ببەنە بەر گفتوگۆ و دانوستان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە کۆتایی بە قەیران و ململانێکانی ئێستا بهێنێت، بە شێوازێک کە بەرژەوەندییەکانی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە دەستەبەر بکات.

Post #27211
2.01K
About this channel
- How can I read @iraqipmokurdish without a Telegram account?
- TGViewer shows the public web preview Telegram publishes for نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران: recent posts, photos, videos and the subscriber count, with no app, login or account.
- How many subscribers does نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران have?
- نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (@iraqipmokurdish) has 2.9K subscribers on Telegram, refreshed roughly every 30 minutes.
- Does نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران know I viewed it here?
- No. Public channel previews carry no viewer identity, and TGViewer has no accounts or tracking of what you look up.