🤪#تەنز🤪
😋پاراستنی زمانی دایکی 😋
🖌 ڕەسووڵ میرزاپوور/ سەقز
لەو وەختەو دایـە خۆی کرد بە مەمان
شەلەم و دوینــــە بڕیا لە ماڵمان
کـــەلانەی لابرد ، هاتــــە پێش پیتزا
بە جێ ماڵداری ، کەوتـــــە بیر ویزا
سوسیس و کالباس بــووە بە شێومان
چاک ماکــاروونی دەکا پەشێـــــومان
ساندویج هات و گـــــوم بوو بابۆڵە
مـــــەمان نازانێ لێنێ پڕپـــــــــــۆڵە
دەی توخوا ، بەسیە ئیتــــر ئەم کایە
مەمان خــــۆت کەرەو ، دیسان بەدایە
🤪😋😜🤪
🖌 وڵام سدێق
(سارۆ)/سنه
ڕەسوول میــرزا پوور برای نەبینراوم
شێعرەکەت گەیشت نیامە بان چاوم
منیش هەر وەک تــــۆ دڵم پڕ خەمـە
لە بەدبەختیمان ، تا بێژم کــەمـــــــە
لەو وەختەو دایە خۆی کرد بە مەمان
فەرهەنگی کوردی ڕووی کرد لە نەمان
خۆزگە مەمانێ هــەر تەنیا سوسیس
تەک ماکاروونی ، یا کالباسی سیـــس
ئەیهێنـــــا بـــــۆمان بــــــە یادگــــاری
ئەیکرد بـــە سەوقات بۆ کـــوردەواری
بــەڵام ڕەسوول گیان برای تەنز وێژم
با منیش زووخـــاو دڵم هـــــــەڵڕێژم
هەر مەمانێ بوو ، بە مـەمان مـەمان
زۆربــــەی واژەگــــەل زمانی فــەوتان
عاری لێ ئـــەهات ، مناڵگـــــــەل وردی
قاوی لێ بکـــەن بـــە زمانی کـــوردی
ئەیوت ئــــەی قــــەزای ئێـوە لە گیانم
شەپ شەپێ شۆلێ ، مـن مــەمانتانم
ئەیانی ترسان نەیژن پێم دایــــــــــــە
لە لای هاوساگـــــەل با نەبم زایــــــە
کارێ وامـــەکەن بێتە ڕســـــــــــوایی
خاڵۆ یانێ چـــــە ، بێــــــژن ئادایی
نەیژن بە مامە ، مامۆ یا مەمـــــــــو
چەنێ با مەززەس کە ئەیژن عەمـــو
ئامان سـەد ئامان ڕۆڵەگەل ژیـــــرم
میمک یا میمی ، نەخەنەو بیـــــــرم
دیق ئەکەم نەێژن خالە یا عەمــــــە
شەب شەپێ شۆلێ حەواستان جەمە ؟
تواو بوو ئیتر ، نــــــەما ئەو دەورە
بە دایکم بێژن ئــــەی دایە گەورە !
(مادر بزرگ) ەو کــــــلاسی بانـــــــــە
لە بیرتان نــــــەچێ ڕۆڵە ئەمانــــــــە
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
خولاسەی کەلام ڕەســوول میـــرزاپوور
هەرچەن هاوارکەین هەتا نەفخی سوور
من گومان ناکەم ، باوڕم وایـــــــــه
دیسان مەمانێ ، بێتەو بە دایــــــە
نوورمحەممەدی باوکی خــــــەباتم
دایە گیان بە خـــوا خاکی ژێر پاتم
🤪😋😜🤪
👇بۆ رەسووڵ و سدێق 👆
کاکە گیان سڵاو چاوتان ماچ دەکەم
نیشتەجێی ھەرکوێن بژین بەبێ خەم
پاراستنی زمان بەم شێوە نابێت
واز لە خەڵک بێنن با ھەر وەھا بێت
ناسنامەی ئێمە زمانی دایکی یە
ئەرکی سەرشانی ھەموو کەس نیە
خوێندن و نووسین مافی خۆمانە
قەت نوقسان نابێت ئابەم شتانە
۱۷ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۰ کوردی
یەحیا جەلالیان /سەقز
╲\╭┓
╭ 📡 @hewalipele هەواڵیپەلە🔵
┗╯\╲
Post #3461
86